عالەمانییەت ڕەتکردنەوەی شایەتیدانە لەسەر ئەوەی موحەممەد پەیامبەری خودایە
عالەمانییەت ڕەتکردنەوەی شایەتیدانە لەسەر ئەوەی موحەممەد پەیامبەری خودایە
مانای شایەتیدان بەوەی کە موحەممەد پەیامبەری خودایە -ئەو دەستەواژەی کە دەیانەوێت ناونیشانێکی خاڵی بێت لە دەلالەتی زیندوو- چییە؟
شایەتیدان لەسەر ئەوەی کە موحەحممەد پێغەمبەری خودایە، واتە: هیچ کەس شایستەی شوێنکەوتن و گوێڕایەڵیکردن نییە جگە لە پێغەمبەر (ﷺ)، هەر ئەوەش ڕێگەی بەجێهێنانی مانای پەرستشە کە لە (لَا إلٰە إلّا اللّٰە)دا فەرمانی لەسەر دراوە، چونکە ڕێگەی دەرککردنی حەقیقەتی پەرستش و وردەکاری و هەڵوەشێنەرەکانی لە گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەرە (ﷺ) کە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕاسپێردراوە.
هەڵوێستی عالەمانییەت چییە لەسەر حەقیقەتی شایەتیدان لەسەر ئەوەی موحەممەد (ﷺ) پەیامبەری خودایە؟
عالەمانییەت؛ «ملکەچی» و «خۆڕادەستکردن» ڕەت دەکاتەوە -خۆ ڕادەستکردنیش حەقیقەتی ئیسلامە- بۆ پێگەی پێغەمبەرایەتی. بە بۆچوونی ئەو هیچ مەرجەعێکی تێپەڕ لە جیهان ڕەوایەتی نییە، پێغەمبەرایەتیش هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر ئاگایی مرۆڤ و جووڵەیدا نییە. عالەمانییەتیش لە نزمترین پلەیدا دژ بە پێغەمبەرایەتییە، هەژموونی وەحی هەڵدەوەشێنێتەوە لەوەی کە بەرکەوتەی لەگەڵ لایەنی سیاسی ژیانی مرۆڤدا هەیە، هیچ بەڵگە و پابەندبوونێکیش لە وەحیدا نابینێتەوە.
هەڵوێستی عالەمانییەت لە هەنبەر پێغەمبەرایەتی پشتتێکردن و ڕوبەڕوبوونەوەیەتی، خوای گەورەش دەفەرمووێت: ﴿قُلْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ﴾¹، ئیمام (ابن کثیر) لە واتای ئەم ئایەتەدا دەفەرمووێت: "بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سەرپێچیکردنی ڕێبازەکەی کوفرە، خوای گەورەش ئەو کەسەی خۆش ناوێت کە بەوە وەسف بکرێت، ئەگەرچی بانگەشەی ئەوەش بکات کە خودای خۆشدەوێت و لێی نزیک دەبێتەوە، تاوەکوو شوێن کۆتا پەیامبەری ڕەوانەکراو بۆ تێکڕای مرۆڤ و جنۆکە نەکەوێت".²
[1] [آل عمران: ٣٢]
[2] ابن کثیر، تفسیر القرآن العظیم
پەرتووکی: «عالەمانیەت لە چەمکەوە تا واقیع»
نووسەر: د. سامی عامری