تەنانەت پارچەکانی لیگۆش

تەنانەت پارچەکانی لیگۆش


بەم دواییە پارچەکانی یاریی لیگۆ بوون بە بەرباسی کۆمەڵە ڕۆژنامە و گۆڤارێکی ڕۆژئاوایی، لە زاری مۆزەخانەی زانستەوە کە دەڵێن: پارچەکانی لیگۆ دژ بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و هاوڕەگەزبازانن.


یارییەکە بیرۆکەی بوونی دوو ڕەگەزی نێر و مێ تۆختر دەکاتەوە کە پارچە شاخدارەکان وەک نێر دەردەکەون و ئەوانەی تر وەک مێ.


دوور لە خودی باسی پارچەکانی لیگۆ، ئەم مامەڵەیەی ڕۆژئاوا لەگەڵ هەموو شتێکی زیندوو و نازیندوو بە چاوی جێندەر و ڕەگەزەوە جێی سەرسوڕمانە، کە هەوڵ دەدات هەموو شتێک بخاتە ئەو قاڵبەی خۆی دەیەوێت و بڕوای پێیەتی، لەژێر چەتری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانیشدا.


یانی بە بیانووی یەکترقبووڵکردن و قبووڵکردنی جیاوازییەکان دێت هەموو بوونێک لەو قاڵبە دەدات کە خۆی بڕوای پێیەتی، قبووڵی نییە هیچ ڕەنگ و شێوەیەکی تر ببینێت، تەنانەت گەر یاریی لیگۆش بێت.


https://www.thetimes.com/uk/science/article/lego-is-anti-lgbt-and-promotes-only-two-genders-says-science-museum-v89vmmwn9

 

2/18/2025 5:50:52 PM