ترەمپ و هەڵدانەوەی فایلی مورتەزەقەکان!

ترەمپ و هەڵدانەوەی فایلی مورتەزەقەکان!


لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ هاتووەتەوە سەر کورسی سەرۆکایەتی، بەردەوامە لە دروستکردنی شپرزەیی زیاتر و هەڵوەشاندنەوەی دامودەزگاکانی ئەمریکا. یەکێک لەو دامەزراوانە دەزگای ئەمریکی بۆ پەرەپێدان (USAID)ـە کە ترەمپ دەستی کردووە بە وەستاندن و ئاشکراکردنی ملیاران دۆلاری سەرفکراوی دەزگاکە.


ئەوەی سەرنجڕاکێشە، دەزگاکە ملیاران دۆلاری لە وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتە هەژارەکان سەرف کردووە، بەڵام نەک بۆ یارمەتیدان، بەڵکوو بۆ سەپاندنی ئەجێندای جێندەری و دروستکردن و پەرەدان بە ڕێکخراوە هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبازەکان:


- زیاد لە ٥ ملیۆن دۆلار بۆ باشترکردنی ژیانی هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبازانی ئۆگەندا

- زیاد لە ٣ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە کاریبی

- زیاد لە ٤ ملیۆن دۆلار بۆ هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبازانی باشووری ئەفریقا

- ١٤ ملیۆن دۆلار بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی سەرکردە هـ.ـاوڕەگـ.ـەزبازەکانی کۆڵۆمبیا، بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی.

لەگەڵ سەدان ملیۆن دۆلاری تر لە وڵاتانی تری جیهان.


هەروەها پرۆژەی مەترسیدارتریش هەبوون:

- ٦٦ ملیۆن دۆلار بۆ نەشتەرگەریی نەزۆککردن لە کۆنگۆ، لەژێر ناوی بەرنامەی ڕێکخستنی خێزان و وەچە

- ٣٧ ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیری کاری لەشفرۆشی لە جیهاندا


ئەمانە تەنیا نموونەیەکن لەو ملیارەها دۆلارەی کە بەدرێژایی چەندین ساڵ دراوە بە کۆمەڵێک ڕێکخراوی بودەڵەی بەکرێگیراو بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و بڕینی وەچەی نەتەوەکانی تر.


سەرچاوەکان:

[١] https://www.aa.com.tr/en/americas/in-waste-of-money-usaid-channeled-vast-sums-for-dei-lgbtq-programs-white-house/3470976#


[٢] https://pdf.usaid.gov/pdf_docs/PNADL068.pdf


[٣] https://www.aa.com.tr/en/americas/factbox-usaid-cuts-why-trump-s-funding-freeze-threatens-millions-worldwide/3474319

2/18/2025 5:51:19 PM