خۆتان بتەکێنن، ڕەمەزان نزیکە

خۆتان بتەکێنن، ڕەمەزان نزیکە


چەند ڕۆژێکی کەممان ماوە تا بگەینەوە بە خزمەتی مانگی ڕەمەزان، مانگی سەفا و هیدایەت و بەرزبوونەوە، ڕەمەزان وەکوو موعەسکەرێکی تەدریبی ساڵانەیە تا دووبارە تەوری هیممەتبەرزیت تیژ بکەیتەوە و ئاڕاستە و ئامانجەکانت ڕێک بکەیتەوە، هەروەها کەمێک لەو جەنجاڵی و شپرزەییە دەروونییە دەرچی کە چەرخی ڕۆژگار و خەڵک ڕاپێچی کردوویت.


خۆت و دڵت بتەکێنە و ئامادە بە، تکەی ڕەحمەتی ئاسمانی وا لە ڕێیە، بەرەکاتی ئیلاهی و دەرگاکانی بەهەشت لەسەر پشت دەکرێنەوە، هەموو ساتێکت هەلێکە بۆ قبووڵبوونت لە لای خوا، هەر نزایەک دەکرێت دەستت بگرێت تا بەردەرگای بەهەشت و دوورت بخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ.


بە کەمی مەزانە و قۆڵی لێ هەڵبماڵە، کێ دەڵێت دەگەیتەوە بە ڕەمەزانێکی تر؟ کێ دەزانێت کەی کاغەزی پرسیارەکانی لێ وەردەگیرێتەوە.


 

2/21/2025 10:39:48 PM