کارەساتی زیمبابۆی و غرووری ئاغای ئەمریکی

کارەساتی زیمبابۆی و غرووری ئاغای ئەمریکی


لووتبەرزیی ئەمریکی گەیشتووەتە قۆناغێک کە گەڕانەوەی تێدا نییە، کە جیهان ڕووبەڕووی سیناریۆی بێوێنە دەبێتەوە لە مێژوودا: گەلێک یان ڕاگواستن قبوڵەکان یان قڕ دەکرێ، وڵاتان پێشوازی لە پەنابەران دەکەن یان دەبێت ئامادەی سفر کردنەوەی ئابووریەکەیان بن بە هۆی ڕاگرتنی یارمەتییەکانی ئەمریکا. ئەمریکییەکان خیانەتیان لە کەس نەکردووە، بەڵکو ئێمە بووین کە هەموو هێلکەکانمان خستە دەستیانەوە و چاوەڕێی ئەنجامەکانمان کرد. ئەمریکا ددان بە ئازادی یان بڕیاری نیشتیمانی نانێت، بەڵکو تەنها پاشکۆیەتی سەرشۆڕانە دەسەپێنێت.


زیمبابۆی نموونەیەکی ڕوونە لەسەر ئەمە، کە لەگەڵ ئەمریکا هاوڕێیەتییەکی باشیان هەبوو، دونیا ئارام بوو، ئەمریکا قەرز و پارەی پێدەدا، بەڵام کاتێک زیمبابۆی ووتی چیدی سواڵ ناکەم و دەستی برد بۆ کەیسی "زەوی سپی پێستەکان" ، کە سەدا (95)ی زەویە بەپیت و بەرهەمدارەکەی ئەو وڵاتە لەلایەن ئینگلیز و هۆڵەندییەکانەوە داگیر کراوە، لەولاوە ڕەشپێستەکانیش لەبرسا دەمرن، زیمبابۆی بڕیاریدا دووبارە زەوییەکان بەدادپەروەرانە دابەش بکاتەوە کە ئەمە مافی زۆرینەیە، ئەمریکا و بەریتانیاش هاتنە سەر خەت، سەرەتا یارمەتییەکانیان وەستاند، بەڵام بەوە نەوەستان بەڵکو سزای توندیان سەپاند کە بووە هۆی هەڵاوسانێک گەیشتە ٧٩ ملیار%، کە زیمبابۆی ناچار کرد دراوی نیشتیمانی خۆی هەڵوەشێنێتەوە. چونکە یەک ترلیۆن دۆلاری زیمبابۆی تەنها هێلکەیەکی دەکرد ئێستا ئەمریکا هەمان سیناریۆ لەگەڵ باشووری ئەفریقا دووبارە دەکاتەوە بەهۆی هەوڵەکانی بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی زەوییەکان.


عەرەبەکان، بەتایبەتی وڵاتانی دەوروبەر، مەترسی گەورەیان لەسەرە ئەگەر لە سیاسەتی ملکەچی و پاشکۆیەتی بۆ ئەمریکییەکان بەردەوام بن. ڕۆژانی داهاتوو مەترسیدارترینن لە مێژووی هاوچەرخی عەرەبدا، و هەموو هەڵبژاردنەکان تاڵن: یان هەرەسهێنانی ڕێککەوتنەکان و گەڕانەوەی کارەسات، یان ڕاگواستنی زۆرەملێ. ئەگەر عەرەبەکان لە سیاسەتی زەلیلی و ترس لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان بەردەوام بن، نەک تەنها پارووی نانیان لەدەست دەدەن، بەڵکو زەوییەکانیشیان. شەڕ لە ڕێگادایە، و ئەوەی ئێستا لێی دەترسێت دواتر نرخەکەی دەدات.


کورتەی نوسینێکی عەبدە فاید

2/21/2025 10:45:32 PM