چاویلکە ماددییەکانتان فڕێ بدەن، ڕەمەزان شتێکی ترە

چاویلکە ماددییەکانتان فڕێ بدەن، ڕەمەزان شتێکی ترە


یەکێک لە کێشە نوێیەکانی ئەم سەردەمە ئەوەیە کە هەمیشە تەفسیرێکی ماددی ئامادەیە بۆ شتەکان، تەنانەت بۆ ئەو شتانەش کە لە بنەڕەتدا دەبێت زۆر مەعنەوی بن. بۆ نموونە باسەکانی ڕۆژوو و ڕەمەزان کە ئیتر بە ڕاست و چەپدا باس لە سوودە تەندروستی و ماددییەکانی ڕۆژوو دەکرێت.


سەرەڕای ئەوەی ئەم سوودانە نکۆڵییان لێ ناکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا باسی ڕەمەزان و ڕۆژوو باسێکی مەعنەوی تەواوە کە بۆ تیژکردنەوەی مەعنەوییات و ئیرادەی دڵی موسڵمانە. دەرفەتێکە بۆ خۆ تەکاندن و پاککردنەوەی دڵ و دەروون، نەک تەنیا کێشدابەزاندن.


هەر بۆیە زەروورە لەپێشدا تێڕوانینی خۆت بۆ ڕەمەزان ڕاست بکەیتەوە، لە ماهییەتی ڕەمەزان تێبگەیت و بزانیت چیت لە ڕەمەزان دەوێت. یەکەم هەنگاویش ئەوەیە ئەم تێڕوانینە ماددییە فڕێ بدەیت و چاوت لەسەر دیوە ڕۆحی و مەعنەوییەکان بێت.

 

2/28/2025 2:08:29 PM