شکور دۆخی «سەما» باشە

شکور دۆخی «سەما» باشە


لەدوای ڕووخانی ئەسەدی خوێنمژ و گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات و، ئازادبوونی ئەو گەلە لە حوکمی دڕندانەی ناو سەدەی ئەو بنەماڵەیە، جیاواز لە هەموو جیهان و گەلانی ستەمدیدە، هێشتا ڕۆژئاوا خەفەتبارە!


لەوەیە وا بزانیت خەفەتەکە بۆ دۆخی ئابووری ڕووخاوی ئەو وڵاتەیە، یان دونیایەک خوێن و قوربانی ئەو گەلە، یان لێشاوێک لە قەیرانی کارەبا و ئاو و خواردن و شتوومەک، یان ڕێژەی هەژاری و چۆنیەتی بوژانەوەی دۆخی ئەو خەڵکە.


بەڵکوو خەمی ڕوژئاوا شتێکی ترە، تازەترین خەم کە دەزگای «ڕۆیتەز» باسی کردووە کە لە گەورەترین دەزگا میدیاییەکانی ڕۆژئاوا و جیهانە، خەمی «سەما»یە، بەڵێ هەر بەجدی خەمی سەما، دەزگاکە باس لە مەترسی حوکمی ئیسلامییەکان دەکات بۆ سەر سەما و توانا و ئازادی خەڵک بۆ سەماکردن، وە باسی بەکولتووربوون و ڕەگی قووڵی سەما دەکات لەو وڵاتەدا.


ئەمانە پێمان دەڵێن کە خەمە سەرەکییەکەی ڕۆژئاوا خەمێکی مرۆڤانەیە، یان ئایدۆلۆژیا و شەڕی مۆرک و کولتوور!

2/28/2025 2:11:19 PM