ڕەمەزان؛ دەرفەتی زێڕینی دڵە پاکەکان
ڕەمەزان؛ دەرفەتی زێڕینی دڵە پاکەکان
دیوتە، هەندێک جار قوتابییەکی تەمەڵ پێش تاقیکردنەوە لەخۆوە سەعی لە شتێک دەکات، بەڵام دواتر دەبینێت ڕاست ئەو شتە دێتەوە و پێی دەردەچێت؟ ڕەمەزان ڕێک ئەو شتەیە کە دەکرێت لە ئان و ساتێکدا ڕەحمەتی ئیلاهی بەجارێک بڕژێت بەسەرتدا.
هەر بۆیە دەبینیت لە فەرموودەیەکدا، جبرەئیل دوعا دەکات و دەڵێت: "تیاچێت ئەوەی کە بگاتە ڕەمەزان و نەتوانێت خوا لەخۆی ڕازی بکات." ڕەسوولیش (ﷺ) ئامین بۆ دوعاکەی دەکات.
بیرۆکەکە لەوەدایە کە دەرفەتەکە ئەوەندە گەورەیە، مەجالەکە بە جۆرێک کراوەتەوە کە لەدەستدانی جۆرێکە لە حەیاچوون و تیاچوون. تەنیا ڕۆژوویەکی قبووڵکراو، نوێژێکی خاڵیسانە، دوعایەک لە دڵەوە و شەرمەزاری نواندنێک لەبەر قاپیی پەروەردگار، لەوانەیە بەیەکجاری ڕزگارت بکات.