فەرمانبەرداری خوا لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

فەرمانبەرداری خوا لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا


هەر دوێنێ بوو کە زمان و سکی خۆمان گرتبوو، هەموو خواردن و خواردنەوەیەکمان لێ حەرام بوو، بەڵام ئەمڕۆ واجبە لەسەرمان کە بخۆین و بخۆینەوە و ئاهەنگ بگێڕین. جیاوازی نێوان ئەم دوو حاڵەتە تەنها فەرمانبەرداری خوایە.


ئێمە بە فەرمانی خوا دوێنێ خۆمان و ماڵ و منداڵمان برسی کرد و ئەمڕۆش هەر بە فەرمانی ئەو دەخۆین و دەخۆینەوە و خۆشی دەردەبڕین. ئەمە سەنتەر و بنەمای هەرە گەورەی ئیسلامەکەی ئێمەیە.


ئێمە ئوممەتە گوێرایەڵەکەی خوا و پێغەمبەرەکەمانین (ﷺ)، کە هەر ئەمەش لە ئوممەتە ملهوڕەکانی پێشوو جیامان دەکاتەوە کە خوا لە قورئان بۆمان باسی دەکات، هاوشێوەی بەنی ئیسرائیل کە گەورەترین کێشەیان لەم خاڵە بوو.


دووبارە خوا موبارەکی کات.


#ئاستانە_Astana

 

4/2/2025 9:52:37 PM