کاتێک بەها لە مووچە گرنگترە!
کاتێک بەها لە مووچە گرنگترە!
دوێنێ «موستەفا سولەیمان» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی زیرەکیی دەستکرد لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، وتارێکی پێشکەش کرد بەبۆنەی ئاهەنگگێڕانی کۆمپانیا لە ساڵیادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیاکەدا.
ئەو ئافرەتەی خوارەوە کە ناوی «ئیبتیهال ئەبووسەعد)ـە، فەرمانبەرە لە کۆمپانیاکە، قسەکانی بڕی و، پێی وت: "ڕووڕەشی و شەرمەزارییە بۆ تۆ، وا دەزانیت گرنگی بە زیرەکیی دەستکرد دەدەیت بۆ کاری خێر، بەڵام کۆمپانیای مایکرۆسۆفت چەکی زیرەکیی دەستکرد بە سوپای ئیسـ.ـرائیل دەفرۆشێت، پەنجا هەزار کەس مردوون و مایکرۆسۆفت پشتگیری ئەو کۆمەڵکوژییە دەکات لە ناوچەکانمان، ئێوە هەمووتان دەستتان سوورە بە خوێن، مایکرۆسۆفت منداڵ دەکوژێت، شەرمەزارییە بۆ ئێوە. ئەی موستەفا، بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە کۆمەڵکوژییەکاندا ڕابگرە." پاشان هۆڵەکەی بەجێ هێشت.
هیچ گومانی تێدا نییە کە ئیبتیهال کارەکەی و مووچەکەی لەدەست دەدات کە پێشبینی دەکرێت لە دە هەزار دۆلاری مانگانە کەمتر نەبێت، ئەگەر گەلێک زیاتر نەبێت لەو بڕە. بەڵکوو لەوانەیە تووشی بەرتەنگی و لێپێچینەوە ببێت لەبەر ئەو هەڵوێستەی، لەوانەیە هیچ کۆمپانیایەکی تری ئەمریکی داینەمەزرێننەوە. لەو وڵاتەی کە سەرانیان هەمیشە چاودێریی ئەوانە دەکەن کە هەڵوێستی دژ دەنوێنن و وزە و زیرەکییان دەسووتێنن و لەناوی دەبەن بەوەی کە ناهێڵن هیچ کۆمپانیایێکی تر وەریان بگرن.
بەڵام ئیبتیهال قوربانی دا و خۆی خستە بن ئەو بارە هەمووی، بۆ ئەوەی تەنیا ئەو هەڵوێستە بگرێتە بەر لەو ئاگرەی کە بەسەر کەسەکانمان لە غـ.ـەززە دێتە خوار. داوا لە خوای گەورە دەکەم ئەو هەڵوێستەی لێ قبووڵ بکات و بە باشتر بۆی قەرەبوو بکاتەوە.
ئەوەش پەیامێکە بۆ کەسانێک کە بەشداری ئەو جەریمەیە دەکەن لە ترسی لەدەستدانی ئەو چێژە بچووکە کەمەی دونیا، لەگەڵ ئەوەش خۆیان لە ئوممەتی موحەممەد (ﷺ) هەژمار دەکەن.
پ. د. ئیاد قونەیبی