ئەرێ عەدنان ئیبراهیمتان لێ دیارە؟!

ئەرێ عەدنان ئیبراهیمتان لێ دیارە؟!


بەنزیکەیی چوار ساڵ لەمەو پێش، ئاستانە ڕاپۆرتێکی لەسەر کەسایەتیی دیار و جێ مشتومڕی عەرەبی کرد کە «عەدنان ئیبراهیم» بوو، باسی دیوێکی جیاوازی کەسایەتی و بۆچوونی فیکری و هەڵوێستەکانی ئەو پیاوە بوو.


مشتومڕێکی زۆر دروست بوو، زۆر ڕەخنە گیرا و  زۆر تۆمەتی نەخوێندەواربوون و ئاگادارنەبوونی کار و گوتاری عەدنان ئیبراهیم و نەناسینی ئەو پیاوە درایە پاڵ ئاستانە، بەڵام چەرخی زەمانە ڕۆیشت و هات و ڕووداوگەلێکی چارەنوسساز و جیاکەرەوە ڕووی دا کە ڕووی زۆر کەسی دەرخست، لەوانەش عەدنان ئیبراهیم.


دوای بێدەنگییەکی دوورودرێژ و چاوەڕوانی زۆرێک بۆ هەڵوێستی ئەو پیاوە لەسەر ڕووداوەکان، سەرەڕای ڕەگەزنامە فـ.ـەلـ.ـەستینییەکەی و بەدیاریکراوی لەدایکبوونی لە شاری غــ.ـەززە، عەدنان ئیبراهیم جیاواز لەوەی چاوەڕوان دەکرا دەستی کردە هێرشکردنە سەر برا موسڵمانە مـ.ـوجـ.ـاهیدەکانی و لێدان و تۆمەتبارکردنیان بە ڕاست و چەپ، بگرە بوونی بە دەهۆڵکوتێکی دینی ئیبراهیمی و پرۆژە سیاسییەکەی ئیماڕات و یەکلابوونەوەی یەکجاری بۆ بەرەی بەرانبەر و نەمانی ئەو تۆزە ئومێدەشی کە لایەنگرەکانی لەپای بێدەنگبوونی لەسەریان هەڵچنیبوو!


جا ئیتر پاساوێکی تر دەکرێت مابێتەوە؟ تۆ بڵێیت هێشتا ئێمە لەو پیاوە تێنەگەیشتبین و ئەو خوێندەوارییەمان نەبێت؟


لینکی ڕاپۆرتەکە لە کۆمێنتە


#ئاستانە_Astana


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

4/9/2025 7:51:56 AM