ناوی (٤٩٨٦) منداڵ لەسەر تیشێرتێک: پەیامی «ئاسانج» لە کان!
ناوی (٤٩٨٦) منداڵ لەسەر تیشێرتێک: پەیامی «ئاسانج» لە کان!
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق، سەربازانی ئەمریکی سەدان تاوانی کوشتن و دەستدرێژییان ئەنجام دا، بەڵام هەمیشە وڵاتانی زلهێز حاشا لە تاوانەکانیان دەکەن.
تا کاتێک «جولیان ئاسانج» دەیان ڤیدیۆی بڵاو کردەوە کە دەیسەلمێنێت سەربازانی ئەمریکی بۆ خۆشی و چێژ خەڵکی مەدەنی و بێتاوان دەکوژن، گوێش نادەن بەوەی منداڵە، ژنە، پیاوە و ... بەڵکوو وەک ئەوەی چووبن بۆ ڕاو و ئاژەڵێک لەبەر دەستیاندا بێت، بەو جۆرە خەڵکی بێتاون دەکوژن و پێدەکەنن.
لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە جولیان ئاسانج لە لایەن ئەمریکاوە داوا کرا، بە بەهانەی ئەوەی ئاسایشی نەتەوەیی خستووەتە مەترسییەوە!
شایەنی باسە جولیان ئاسانج لە فیستیڤاڵی کان لە فەڕەنسا ئامادە بوو، لەو فیستیڤاڵەدا فیلمی (The Six Billion Dollar Man) خرایە ڕوو، کە فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە دەربارەی جۆلیان ئاسانج.
لە نمایشەکەدا جولیان بە تیشێرتێکەوە دەرکەوت کە بەوردی لەسەری نووسرابوو، بەپێی ئەوەی کەناڵی ویکیلیکس بڵاوی کردووەتەوە لە تۆڕی ئێکس (X) ئەو نووسینانە ناوی (٤٩٨٦) منداڵی خوار پێنج ساڵن کە لە غـ.ـەززە بە دەستی ئیـ.ـسرائیلییەکان کوژراون!
هەروەها لە پشتی تیشێرتەکەشی نووسراوە (Stop Israel) هەر بەپێی کەناڵی ویکلیکس (١٤) هەزار منداڵ لە غـ.ـەززە ژیانیان لە لێواری مەرگدایە بەهۆی برسییەتی و ئەو ئابڵوقە بەهیزەی لە لایەن ئیـ.ـسرائیلی خوێنڕێژەوە خراوەتە سەریان.
ئەوەی جێی تێبینییە ئەوەیە، کە ڕقێکی جیهانی لەناو هەموو نەتەوە و کولتوورەکاندا بەخێرایی بەرانبەر قەوارەی داگیرکەر بڵاو دەبێتەوە کە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا ملیارەها دۆلاری میدیا و کاری بانگەشەی دەیان ساڵی ڕابردووی بەبا دا!
#ئاستانە_Astana