تمبکتۆ، چرایەک کە ئیستیعمار کوژاندیەوە!
تمبکتۆ، چرایەک کە ئیستیعمار کوژاندیەوە!
کاتێک باسی شارەکانی شارستانییەتی ئیسلامی دەکرێت، ڕاستەوخۆ بەغداد و دیمەشق و قورتووبە دێت بە خەیاڵماندا، بەڵام لەنێو دڵی ئەفریقادا و لەسەر کەنارەکانی ڕووباری نەیجر، شارێک هەبوو کە کەمتر ناسراوە، بەڵام لە شکۆ و گەورەییدا هیچی کەمتر نییە، «تمبکتۆ» گەوهەرەکەی ڕۆژئاوای ئیسلامی و چرای زانستی بیابانی گەورە.
تمبکتۆ یەکێک لە شارە دێرینەکانی مالییە کە ساڵی ١٢ی زایینی بونیاد نراوە، لەگەڵ هاتنی فتووحاتی ئیسلامی ئەم شارە زوو هاتە باوەشی ئیسلام و گەشەی کرد، تاوەکوو بووە سەنتەرێکی گەورەی زانست و بازرگانیی جیهانی، زانکۆی سانکۆری یەکێکە لە زانکۆ هەرە دێرینەکان، تەنانەت پێش ئۆکسفۆرد و کامبرێج، لەگەڵ چەندین کتێبخانە و مزگەوت و سەنتەری گەورە کە زیاد لە (٧٠٠) هەزار دەستنووسی لە بوارەکانی پزیشکی و بیرکاری و گەردونناسی و زانستە ئیسلامییەکانی تێدا بوو و، ببووە پایتەختێک کە هەمووان ڕوویان تێ دەکرد تەنانەت لە ئەندەلووسەوە.
بەڵام هەر ئەونەی داگیرکەری فەڕەنسی هات، دۆخەکە بە جارێک تاریک بوو، داگیرکەر سیستەمی خوێندنی ئیسلامی هەڵوەشاندنەوە، دەیان هەزار دەستنووس دزران و سوتێنران، تەواوی شوناس و کولتوورە ئیسلامییەکە ڕەشکرایەوە، داگیرکەر هەوڵیدا سیستەم و کولتووری خۆی بسەپێنێت.
لە ئەنجامدا لە چرایەکی زانست و بازرگانی گەورەوە بووە یەکێک لە هەژارترین و نەخوێندەوارترینی وڵاتەکان. هەر ئەمەش جیاوازی فتووحاتی ئیسلامی و داگیرکەری ڕۆژئاواییە.