خۆزگەکانی ئەم ڕۆژانە!

خۆزگەکانی ئەم ڕۆژانە!


لەوانەیە تۆ ئێستا بە پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ خۆت بسوڕێیتەوە و بەدوای ڕیلە کۆمیدییەکاندا بگەڕێیت، یان لەوانەیە بەدوای فیلمێکی خۆشدا بگەڕێیت تا سەیری بکەیت، بەتەمای پیاسەیت، یان لەوانەیە ئەسڵەن ئێستا هەستابیت لە خەو و بتەوێت تۆزێکی تر بخەویتەوە.


بێئاگا لەوەی کەسانێکی دی بە ئاوات و خۆزگەی چەند خولەکێکی ئێستای من و تۆن. نازانم بیستبێتت، بەڵام ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی یەک لە وەرزە گەورەکانی بەندایەتییە و چوینەتە دە ڕۆژی نۆمینەی حاجییان کە باشترین ڕۆژەکانی ساڵن.


نوێژێک، زیکرێک، سەدەقەیەکی بچووک، یان دوعایەک لە دڵەوە دەکرێت ببێتە دەرگا و خێرێکی بێئەندازە لە لایەن پەروەردگارەوە. خەڵکێکی زۆر ئێستا لەژێر خاکن و بە ئاواتی پێنج خولەکی ئێستای من و تۆوەن کە بە تەماشاکردنی ڕیل و سۆشیاڵ میدیا دەیسوتێنین.


تەنیا ئەوەت لەیاد بێت، ئەو حەسرەت و خۆزگەیە ڕۆژێک بەرۆکی ئێمەش دەگرێت؛ تا نەچووە خۆت کۆ بکەوە!.


#ئاستانە_Astana

6/2/2025 8:27:25 AM