ناوازەیی میحرابی ئیسلامی و ئەرکە نەزانراوەکەی

ناوازەیی میحرابی ئیسلامی و ئەرکە نەزانراوەکەی


یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تەلارسازیی ئیسلامی میحرابە کە لە بنەڕەتدا بۆشاییەکی نیو بازنەییە، لەناو دیواری پێشەوەی مزگەوت و، ڕوو بە قیبلەیە.


جیا لەوەی میحراب ئاراستەی قیبلە دیاری دەکات و دەبێتە سەنتەری بینین و ڕێکخستنەوەی ڕووکاری ناوەوەی مزگەوت، لە هەمان کاتدا ئەرکێکی ناوازەی دەنگیی ئەنجام دەدات کە لەوەیە زۆرێکمان نەمانبیستبێت.


جیاواز لە ئێستا کە بڵندگۆ و ئامێری دەنگ هەیە، لە تەلارسازی ئیسلامیدا میحراب ڕۆڵێکی ناوازەی ئەندازیاری دەنگی هەیە و شێوە تایبەتەکەی دەبێتە هۆی دەنگدانەوە و بڵاوکردنەوەی دەنگ بۆ دەیان مەتر لەناو مزگەوتدا، هەر وەک لە مزگەوتە کۆنەکانی وەکوو مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق و مزگەوتی قەیرەوان لە تونس دەبینرێت.


لە هەمان کاتدا بوونی ئەستوون و قوببەی بچووک بچووکی تر بە درێژایی مزگەوت، دەبێتە هۆی زیادکردنی مەودای ئەم گەیاندنەی دەنگ کە هەر یەک لەم قوببانە دەنگ وەردەگردن و دووبارە پەخشی دەکەنەوە، بەم جۆرە سیستەمێکی دەنگی سادە و کاریگەر تەنیا بە شێوەی تەلارسازی بەدەست دەهێنین.


ئەم بەکارهێنانە زیرەکانەی میحراب دەریدەخات کە چۆن ئەندازیاری موسڵمان هونەر و ئەندازیاری و لایەنی کردەیی بەجارێک لەیەک داوە.


#ئاستانە_Astana

6/2/2025 8:28:37 AM