دڵنەواییەکی سوورەتی (البروج)

دڵنەواییەکی سوورەتی (البروج)

 

سەیرە کە ڕاڤەکاران و لە سەرووی هەموویانەوە «فەخری ڕازی» دەڵێن: "سورەتی بوڕووج بۆ دڵنەوایی پێغەمبەر (️ﷺ) و هاوەڵەکانی نازڵ بووە."

 

وتم: "باشە چۆن! لە کاتێکدا چیرۆکەکە بە سووتاندنی باوەڕداران کۆتایی دێت، چۆن دەکرێت دڵنەوایی بێت."

 

سەیرتریشی ئەوەیە کە ئەم سوورەتە مەککییە. واتە لە کاتێکدا نازڵ بووە کە موسڵمانان پێویستیان بە چیرۆکێک هەبوو کە بە ڕزگاربوونی پاڵەوانەکانی کۆتایی بێت، تا هیوا و ئومێدیان بداتێ.

 

ئەمە بە پێوەری زەمینیی وایە، بەڵام بە پێوەرەکانی ئیمان و بەوەی وتارەکە لەو قۆناغە مەککییەدا ئاراستەی ئەو کۆمەڵە تایبەتە پێشینە کراوە کە تاقی کرانەوە و هەموو ڕۆژێک تاقی دەکرێنەوە، تا دەهات ئیمانیان گەشتر و داگیرساوتر دەبوو، نە خۆیان و نە دونیاشیان تەنانەت بە قەد زەڕەیەکی دینەکەیان سەیر نەدەکرد.

 

دڵنەواییەکەیان لە دینیاندا بوو. سوورەتەکە پێیان دەفەرمووێت: مەترسن لەسەر ئەو دینەی کە گیان و سامانتانی بۆ قوربانی دەکەن، چونکە ئەوەی لەمە سەختتر و توندتر ڕوی داوە، هەروەها {وَٱللَّهُ مِن وَرَاۤىِٕهِم مُّحِیطُۢ} [البُرُوجِ: ٢٠] واتە: «-به‌ڵام با بزانن- ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون و له ده‌ستی ده‌رناچن.».

 

عەبدوڵڵا عوسمان

6/4/2025 11:04:43 PM