ئازاری بەخەبەرهێنانەوە!

ئازاری بەخەبەرهێنانەوە!


جوتیارێکی کورد تەواوی بەرهەمی ساڵەکەی بەخشی بە غـ.ـەززە. ئەم هەواڵە زۆر پەیام و مانای تێدایە؛ لە لایەکەوە دەرخەری یەکپارچەیی گیانی ئوممەتە، سەرەڕای سنوورە دەستکردەکان و هەوڵی بێوچانی سیستەمی جیهانی بۆ جیاکردنەوەمان، خۆ ئەگەر ئەم سنوورانە هێشتا لەسەر زەوی مابن، بەڵام «تۆفانی ئەقـ.ـسا» هەمووی لە دڵەکان سڕییەوە.


لە لایەکی ترەوە ئەمە جاڕی شکستی پێڕی عالەمانی و قەومچیی دەمارڕەقی کوردییە، لەگەڵ ملیۆنان دۆلاری میدیاکانیان کە ساڵانێکە خەریکی نیشاندانی کوردن بە شێوەیەکی تر لەبەرچاو جیهانی ئیسلامی، لە هەمان کاتیشدا ڕەشکردنی جیهانی ئیسلامی لە چاوی تاکی کوردا.


ئەم ئازار و خوێنەی لێمان دەڕوات، دەبێتە ئازاری هەستانەوە و بەخەبەر هێنانەوە لە خەوێکی قووڵی دەیان ساڵە.

6/4/2025 11:06:02 PM