لە دەستە غافڵەکان مەبە، ئەمڕۆ خۆیەتی
لە دەستە غافڵەکان مەبە، ئەمڕۆ خۆیەتی
ئەمڕۆ عەرەفەیە، خێرترین و باشترین ڕۆژێک کە خۆر تێیدا هەڵبێت، شت زۆرە ئەمڕۆ بتوانیت بیکەیت، بە ئەندازەی توانای مرۆڤ خواپەرستی و نماییشی ئیمان هەیه کە بیکەین، بەڵام ئەوەی کە گومانی تێدا نییە و لەوانەیە باشترین و کۆکەرەوەترین بێت، بەرزکردنەوەی دەستی نزا و تەمایە بۆ لای خوا.
جوانیی دوعا لەوانەیە کە تەما و نیازی ڕاستەوخۆی تۆیە بە بەخشینەکانی خوا، بە سەخاوەتمەندی و ڕەحمەتی بێکۆتای خوا، جیاواز لە بەندایەتییەکانی تر کە مرۆڤ لە کاتی کردنیدا تەماحی لە کردەوە و هەوڵەکەی خۆیەتی، بەڵام دوعا چاوەڕوانی تۆیە بۆ خودی ئەوەی کە خودا دەیبەخشێت.
گەورەیی ڕۆژەکەش هەر لەمەوە دێت، کاتێک حاجییان بە ڕووت و ڕەجاڵی، بە یەکپارچە جل، بە یەکڕەنگ و یەک سیما ڕوو لە قاپی خوا دەکەن، ڕۆژی دەست بەرزکردنەوەی موسڵمانانە بۆ خاوەن و گەورەکەیان.
لە دەستە غافڵەکان مەبە، دەست بەرز بکەوە و بەر قاپی خوا بگرە.
#ئاستانە_Astana