«شكور هۆشیارە مەحوی تێدەگا دونیا خەراباتە»

«شكور هۆشیارە مەحوی تێدەگا دونیا خەراباتە»

کە تەمەن بۆ ماددە و پۆست و پارە «خەر ئابادە»


تێدەگەم سەردەمێک دەژین؛ پڕوکێنەر، زاڵبوونی ماددییەتی بێسنوور، پووچ، هەپروون هەپروون، ڕاکە ڕاک، بێ قەناعەت، ژیان بۆ ئەوی تر، ونبوونی خود، بێمانایی لە بەردەوامیی ... تەنیا و تەنیا ئیمان وەک دوا پەناگە لەبەردەمتدایە بۆ ڕزگاربوونی ڕاستەقینە و مانادار. 


ڕزگاربوونی مانادار بۆ تۆ کە وەک «ئامادەبوویەکی وجوودی، وەک ڕاستییەک لێرە هەیت - دازاین» بەردەوامیت و بەدەم ژیانەوەیت و تاکە بوونەوەریت کە بیردەکەیتەوە و، وێڵی دواى مانا و مانای ژیانیت ...، تەنیا ئیمان بەرگەی ئەم دڵڕەقیی و بێماناییە دەگرێت، بەرگەی ئەم هەموو بێڕەنگیی و شلەتێنییە دەگرێت.

(الحمد الله الذی هدانا ...)


گۆران ئیبڕاهیم


#ئاستانە_Astana

6/13/2025 10:23:09 AM