هەرچییەک ڕوو بدات; تۆ ڕووگەی خۆت لەدەست مەدە

هەرچییەک ڕوو بدات; تۆ ڕووگەی خۆت لەدەست مەدە


هەرچییەک ڕوو بدات و دۆخەکە هەرچۆن گەرم بێت، تۆ دڵئارامی و هەستی ئاسایشی خۆت لەدەست مەدە، چونکە پەروەردگار خۆی بەڵێنی داوە کە: «کۆمەڵێک بە کۆمەڵێکی تر لا دات» بۆ پاراستنی زەوی لە خراپەکاری، جیهانیش گەیشتوەتە ئاستێکی ستەم و ملهووڕی و خراپەکاری کە مەترسی لەسەر هەموو جیهان هەیە، بەجۆرێک کە ئیتر چاوەڕێی جێبەجێبوونی ئەم سوننەتە ئیلاهییەی لێ دەکرێت.


دەسا بەڵکوو دوا ئەنجامی ئەم ڕووداوانە، کرانەوەی ئەو کۆتە تووندانە بێت کە دەمێکە لە دەست و گەردنی لاوازەکان ئاڵاوە.


هەریەکەمان با ئەوەی کە لەسەرمانە بەرانبەر پەروەردگار و دینمان، ئومەت و کەسوکارمان بیکەین، خۆشمان لە ستەمکاران لا بدەین لە هەموو شوێنێک، با لە هەموو کات و قۆناغێکیشدا گومانی باش بە خوا ببەین، لەوانەیە لەنێوان ئێمە و خۆرهەڵاتن تەنیا پەڵە هەور و دوکەڵێکی ڕەشی کاتی مابێت!


ئەحمد سەیید



#ئاستانە_Astana

6/17/2025 8:48:50 AM