چیتر کەس باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناکات، دەزانیت بۆ؟

چیتر کەس باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناکات، دەزانیت بۆ؟


تێبینیتان کردووە بەم دواییانە لێدان لە ئامانجی مەدەنی و بینا و باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون، وەک جاران نابنە هەرا و هۆسەی میدیایی، جاران بە وێنەی قوربانییەکی منداڵ، یان ئافرەت میدیاکان چۆن دونیایان دەهێنایە یەک؟!


بەخێر بێیت بۆ جیهانی دوای تۆفان، چیتر کەس ناتوانێت گلەیی لە لێدانی مەدەنی بکات، یان لێدانی نەخۆشخانە و قوتابخانەکان، یان باڵەخانەی نیشتەجێبوون، ئیتر کەس ناتوانێت باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دیل و نەخۆشەکانت بۆ بکات.


چونکە سیستەمی جیهانی و خودی جیهانی ڕۆژئاوا ئەو بتەیان خوارد، غـ.ـەززە هەمووانی ڕووت کردەوە، ئیتر کەس ناتوانێت لافە کۆنەکان لێ بداتەوە، ئێستا دەرکەوت کە لە جیهانێکی دڕندەداین کە هیچی لە بەناو سەدە تاریکەکانی پێشووی مرۆڤایەتی کەمتر نییە.


جیهان دەبێت باجی ئەو هەموو بەدئەخلاقییە بدات.


#ئاستانە_Astana

6/17/2025 8:49:18 AM