ژیانی ڕۆژانە و ژانی ژیان!
ژیانی ڕۆژانە و ژانی ژیان!
مرۆڤ زۆر بەزوویی خۆی دەدات بەدەم کێشە ڕۆژانەییەکانەوە و ئەسڵی ژیانی بیردەچێتەوە. شەڕ دێتە ئارا، مرۆڤەکان خەمی ئەوەیانە تیانەچن، بەڵام لە خۆیان ناپرسن، ئایا ئامادەین بۆ تیاچوون؟
ناسنامەی فکریی و تیاچوون:
بۆ ئیماندار تیاچوون چییە، ئەی بۆ مولحید و نازانمگەراکان تیاچوون چییە؟ من موسڵمانم، لای من تیاچوون ئەوە نییە بە هۆی شەڕەوە لەناکاوێکدا گیان بسپێرم، بەڵکوو تیاچوون ئەوەیە لەپڕێکدا بمرم و ئەودیو مردن نەناسم. بۆ مولحید و (لا ادری)ـیەکان، تیاچوون هیچ مانایەکی نییە، ناتوانین بە هیچ دۆخێک بڵێین تیاچوون.
مرۆڤ بە گشتیی دەبێت دۆسیە وجودییەکەی بخاتە پێش هەموو وجودێکی تر، ئەگەر سبەینێ هەموو وڵاتان تەختی زەوی بکرێن و تەنیا مرۆڤێک بمێنێتەوە، ئەو مرۆڤە ناتوانێت بە هۆی دۆخی ژیانییەوە، دۆسیە وجودییەکەی لەبیر بکات.
گۆران ئیبراهیم
#ئاستانە_Astana