لەجیاتیی ئێمە ئەرکە پیسەکە دەکات

لەجیاتیی ئێمە ئەرکە پیسەکە دەکات


لە لێدوانێکدا «فریدرێچ میرتس» ڕاوێژکاری ئەڵمانی وتی: "قەوارەی داگیرکەر خەریکە لەجیاتیی هەموو ڕۆژئاوا ئەرکە پیسەکە بەڕێ دەکات"، وتیشی: "زۆر سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ بەڕێکردنی ئەو کارە."


بە کورتی; سەرەڕای ئیدانەکانی سەر تیڤی و شاشەکان، بەڵام ڕۆژئاوا زۆر سوپاسی هەیە بەوەی قەوارەی داگیرکەر شانی داوەتە ژێر ئەم هەموو کوشتار و جینۆساید و ملهووڕییە و، خۆی خستووەتە بەر دونیایەک تۆمەت و توڕەیی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.


ڕۆژئاوا سوپاسی هەیە بەوەی کە قەوارەی داگیرکەر لەجیاتیی ئەوان دەست بخاتە خوێنی هەزاران کەس و بەرگەی ئەو هەموو ئیدانە درۆیینە بگرێت، ئەم لێدوانە لە سروشتی پەیوەندی نێوان ڕۆژئاوا و قەوارەی داگیرکەر تێمان دەگەیەنێت.


هەرچەندە ئەمە سەیر نییە بۆ ئەڵمانیایەک کە شەڕی جیهانی و دونیایەک کوشتاری کردووە، لەگەڵ چەندین تاوانی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی ئەفریقییەکان، بە تایبەت نامیبیا کە ٧٥٪ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتەی سڕیەوە و، کەللەسەرەکانیانی بەکار دەهێنا بۆ توێژینەوە و سەلماندنی ئەوەی کە ئەفریقییەکان قۆناغێکی نێوەندین لەنێوان مرۆڤ و مەیموون.


بەڵام وا دیارە ئێستا ڕۆژئاوا خۆی گۆڕیوە و شارستانی بووە و، چاکەت و پانتۆڵەکەی پیس ناکات، بەڵکوو دەبێت یەکێکی تر ئەرکەکەی بۆ بەڕێ بکات.


سەرچاوە:

---------

https://aja.ws/44vtuc

6/24/2025 7:44:10 AM