ڕۆڵی تاکی موسڵمان لە سەرخستنی ڕووناکیی ئیسلام
﴿مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ﴾
هەموو ئەو پڕۆژە و ئایدیا و ئایینانەی خراونەتە ناو جیهانی ئیسلامی لە دوای ڕووخانی خەلافەت، ئەگەرچی حوکم و پارە و ڕاگەیاندنیش لە خزمەتیاندا بووە، بەڵام ئیسلام وەک ئایینێکی زیندوو ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر گەشاوەتەوە، چونکە ئەم ڕووناکییەی ئایینی ئیسلام بەردەوامی پێدانی بەڵێنی خوداییە.
ئینجا ڕۆڵی موسڵمانان لە سەرخستنی ئەم ڕووناکییە زۆر گرنگە بۆ بەگژداچوونەوەیان. پێت سەیر نەبێت کە پیرە پیاوێکی دەست بە دەستنوێژ لە گوندێکی دوورەدەست ڕۆڵی هەبووە لە بەگژداچوونەوەی شیوعییەت لەو کاتەی «مەلا: مامۆستای ئایینی» هەبووە کاریگەر بووە بەو فیکرەیە.
بۆیە هیچ کەسێک لەو ئوممەتە زیاد نییە و هەوڵی هەرکەسێک ئەگەر بچووکیش بێت وەک خشتێکە، دواجار بینایەک دروست دەبێت. هەموو کارێک وەک مامۆستا «عەبدورەحمان موحەممەد عارف» باسی کرد سێ شتی پێویستە: (سەربەخوایی، سەربەخۆیی، لەسەرخۆیی).
هەروەها کاریگەرترین چەک بەرانبەر ئەو پڕۆژە موزەییەفانە کە موسڵمانان بەکاری بێنن، یەکدەنگی و یەکدەستی و یەکهەڵوێستییە. لەوێ هەموو ئەوانە بەدی دەکرا.
لەوێ بۆم دەرکەوت ئێمە خاوەن هێزێکی زۆری گەنجانین کە ئەگەر بەگەڕ بخرێت، دەگەین بە ئاستی باڵا و مرۆڤایەتی ڕزگاری دەبێت لەو ناڕەحەتییەی تێی کەوتووە.
بە خۆشحاڵییەوە ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە خزمەت کۆمەڵێک مامۆستای بەڕێزدا بووین کە بە وتارەکانیان پڕۆژەی ئایینی ئیبراهیمییان بۆمان شی کردەوە، لە دووەمین کۆڕبەندی ڕێکخراوی ئاستانە لەژێر ناونیشانی: «ئایینی ئیبراهیمی لە نێوان فریوی چەمکبازان، یان جەنگی پاوانخوازی؟»
خودا پاداشتی ڕێکخەران و مامۆستایان بداتەوە.
- هاوسەر عەلی
#کۆڕبەندی_ئایینی_ئیبراهیمی
#دووەمین_کۆڕبەندی_ئاستانە
#ئاستانە_Astana