مەنهەجی پێغەمبەرانە، ڕێنیشاندەری ژیانە

مەنهەجی پێغەمبەرانە، ڕێنیشاندەری ژیانە


وێرانبوونی جیهان لە چواردەورماندا گرنگ نییە بە لامەوە، مادام ئێستا نەمامێکم بە دەستەوەیە و دەتوانم لێرەدا بینێژم. ئەمە مەنهەجی پێغەمبەرییە کە پێی ئاشنام و کۆشش دەکەم تاکوو بتوانم لەسەری بژیم و پێوەی پابەند بم.


هەر گوتارێک سەرقاڵت بکات بە داڕووخانی جیهان و ئەو نەمامەی کە بە دەستتەوەیە لەبیرت بباتەوە، ئەوە هۆکارێکە بۆ لادانت لە ڕێگەی ڕاست و درووست، بڵێ: "باوەڕم بە (اللە) هێناوە."، پاشان چەسپاو و دامەزراو بە بەو شێوەیەی کە فەرمانت بە سەردا کراوە.


ئەحمەد عبدول مونسیف


#ئاستانە_Astana

6/24/2025 7:45:16 AM