بەس نەبوو وتتان، ئێمە نەماندەزانی؟!

بەس نەبوو وتتان، ئێمە نەماندەزانی؟!


"تەنیا بێنرخترینەکانی سەر زەوی دەتوانن مووشەک بگرنە نەخۆشخانەکان و کەسانی مەدەنی بێتاوانی سەر تەخت و قەرەوێڵە."

وەزیری وەرزشی قەوارەی داگیرکەر


یەکێک لە بنچینە سەرەکییەکانی گوتاری قەوارەی داگیرکەر، چیرۆکی مەزڵومییەتی خۆیان بووە، هەر لە کۆنەوە باسی دەرکردنیان و نەهامەتییەکانیان و جینۆساید و هــ.ـۆڵـ.ـۆکۆست و هەتا دوایی، جیا له سەرفکردنی ملیاران دۆلار بۆ خزمەتی ئەم گوتاری مەزڵومییەتە و جوانکردنی قەوارەکە لە چاوی میللەتان.


بەڵام ئێستا کەوتونەتە قەیرانێکی ڕاستەقینە کە ئەم وتارە تەواو پەکی کەوتووە، سادەترین نموونە ئەو هەموو ڕیاکت و کۆمێنتە گاڵتە پێکردنانەیە کە لە سۆشیاڵ میدیا بە لێشاو بۆ پۆست و لێدوانەکانیان دێت دەربارەی لێدانی دوێنێی نەخۆشخانەیەکیان کە هیچ کات چاوەڕێ نەبوون حاڵیان بگاتە ئەم ڕۆژە و هەمووان بە لێقەومانیان دڵخۆش بن.


بەشێکی ئەم گۆڕانکارییەش بە هۆی سۆشیاڵ میدیا و کردنەوەی دەرگای ترە بە ڕووی زانینی ڕاستی ڕووداوەکان، جیاواز لە جاران کە بە چەند کەناڵ و میدیایەک تەواوی ڕای گشتی کۆنتڕۆڵ دەکرا و خەڵک ئەوەی دەبینی کە ئەوان دەیانویست بیبینن.


هەر لێرەوە کەوتن دەست پێ دەکات.


#ئاستانە_Astana

6/24/2025 7:45:40 AM