ئامانجی تۆ لە پەرستشەکاندا چییە؟

ئامانجی تۆ لە پەرستشەکاندا چییە؟


پێغەمبەرمان (ﷺ) دەفەرمووێت: «لا تَحقِرَنَّ من المَعروفِ شَیئاً»، واتە: «بە کەم لە هیچ چاکەیەک مەڕوانە». هەر شتێک ئەگەرچی بە بۆچوونی تۆ بچووک بێت، هەر کێ بە چاوێکی کەم لە پەرستشی خۆی و هیی خەڵکی بڕوانێت، ئەوە پێچەوانەی ڕێنمایی پەیامبەر ڕەفتاری کردووە، بەمەش گوناهێکی تر دەخاتە سەر گوناهی سەرنەخستنی موسڵمانان کە خەمباری دەکات!


پیاوێک دارێکی لەسەر ڕێگەی موسڵماناندا لا برد، بە هۆیەوە ڕۆیشتە بەهەشت. ئافرەتێكیش ئاوی بە سەگێک دا و بە هۆیەوە چووە بەهەشتەوە، کەوایە بۆت نییە کۆمەڵە شتێک بە کەم تەماشا بکەیت کە خوای گەورە بە گەورەی داناون، لەوەی کە خەڵکی فێری خۆپاککردنەوە بکەیت، فەرموودەیان فێر بکەیت، دڵی بەندەیەک لە شوبهەیەک پاک بکەیتەوە. هەروەها گەردنکەچیت لە نوێژدا، هەوڵ و کۆششت بۆ دابینکردنی بژێویی منداڵەکانت، هەمووی بە ئاڕاستەی ئامانجە گەورەکەیە: «بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگار»، بۆیە نابێت لۆمە بکرێت، یان بە کەم لێی بڕوانرێت.


تەماشای پەرستشە جوزئییەکان بکە بەوەی کە بەشێکە لە هەوڵ و کۆششت بۆ ئەوەی خەڵکی ڕوو بکەنە بەندایەتیی خوا و هەستانەوەی ئوممەتەکەت، هەر کاتێک وتەیەکی جوان، یان کارێکی باشت بینی بە بنچینە و بناغەیەکت دانا بۆ بونیادنانی خۆشەویستیی خوا لە دڵی بەندەکانی و بەشێک لە پڕۆژەی ڕابوونی ئوممەت، ئەو کات هیچ شتێکی چاک بە کەم نازانیت.


بەڵکوو ئەوەی لۆمە و سەرزەنشت دەکرێت بانگەشەکردنتە بەوەی کە ئەم پەرستشانەت کرد، ئیتر ئەرکی خۆت جێبەجێ کردووە و پێویست ناکات پشتگریی موسڵمانان بکەیت و دژایەتیی بێباوەڕ و دووڕووەکان بکەیت. ئەو وەختە لۆمەی پەرستشەکان ناکرێت، بەڵکوو لۆمەی ئەوە دەکرێت کە لەگەڵ پەرستشەکان ئەرکەکانی دیکەت ئەنجام نەداوە، جیاوازیی نێوان ئەم دوو شتەش زۆر گرنگە.


پەرتووکی: «مزگێنییەکان»


#ئاستانە_Astana

6/24/2025 7:46:01 AM