سەرەتا هێز، پاشان ئاشتی
سەرەتا هێز، پاشان ئاشتی
نەتەنیاهۆ: "من و ترامپ وتمان کە ئاشتی لە هێزەوە دێت، یەکەمجار هێز، پاشان ئاشتی".
هەمیشە پڕۆگرامەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان لە بابەتەکانی «زانستە مرۆڤایەتییەکان» دەڵێن: "ئازیزان، پێویستە بە بەزەیی و ئاشتییەوە لەگەڵ گەلانی زەویدا بژین و توندوتیژی و سەرەڕۆیی ڕەت بکەینەوە، دژی زمانی بەکارهێنانی هێز و ئەوانەی بانگەوازی دەکەن بجەنگین. چونکە بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٥، ماددەی یەکەم (بڕگەی یەکەم) هاتووە:
پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و، کار کردن بۆ ڕێگریکردن و لابردنی ئەو هۆکارانەی کە مەترسی دەخەنە سەر ئاشتی و، سەرکوتکردنی کردەوەکانی پەلاماردان و پێشێلکردنی ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان و، دۆخە قورسەکان کە ڕەنگە ببنە هۆی پێشێلکردنی ئاشتی، بە ڕێگە ئاشتییەکان.".
هەر بۆ زانیاریتان ناوی فەرمی ئەم پەیماننامەیە «ئاشتی و کەرامەت و یەکسانی لەسەر هەسارەیەک کە تەندرووست بێت»، ئیتر ئایا مەبەست لێی هەسارەی زومروودە لە سپەیستوون یان چی؟!
نووسەرە ڕۆشنبیرەکانی خۆشمان و یوتووبەرە دواکەوتوەکانی ڕۆژئاواش دەڵێن: "ئیسلام ئایینێکە کە هانی توندوتیژی دەدات و، تۆوی ڕقەوەری دژ بە کەسانی دیکەی دەچێنێت، گونجاو نییە لەگەڵ جیهانێکی کراوەدا کە لەسەر یەکگرتن و هاوژیانی ئاشتی و شارستانییەت و گفتوگۆ و، ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و سەرەڕۆیی دامەزراوە.".
دۆخەکان زیاتر ڕوون دەبنەوە; ﴿لِيَهلِكَ مَن هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَن حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَميعٌ عَليمٌ﴾ [الأنفال: ٤٢].
د. ئیاد قونەیبی
#ئاستانە_Astana