ئێمە هەڵە بووین، ڕۆژئاوا شەڕی ئایینیمان لەگەڵ دەکات!

ئێمە هەڵە بووین، ڕۆژئاوا شەڕی ئایینیمان لەگەڵ دەکات!


"من هەمیشە دژ بە تێکەڵکردنی دین و سیاسەت بووم و، پێم وا بوو ڕۆژئاوا گوێ بە دین نادات لە ڕێکخستنی ئەولەوییەت و هاوپەیمانی و دوژمندارییەکانی، بەڵام من هەڵە بووم. ئەوەی کە ئێستا لێم دیارە، پێم وایە یەکگرتن و یەکدەستییەکی ئیسلامیمان پێویستە تا ڕێ لە کەوتنی دەوڵەت دوای دەوڵەتی ناوچەکە بگرین."

«مەمدوح حەمزە» عالمانییەکی میسڕی


ئیتر کاتییەتی ئەوانەی ساڵانێکە فریویان بە جیهانە خەیاڵییەکەی ڕۆژئاوا و سیستەمی جیهانی خواردووە بێنەوە بە هۆشی خۆیاندا، ئەمە جەنگی دوو شارستانییەتە، جەنگی: باوەڕ، بنەما، کولتوور، هەبوون، سەربەخۆیی و، هەموو شتێکە.


ئەو پێوەرە پەمەییانەی ڕۆژئاوا بە بەناو ڕۆشنبیرەکانی خۆمانی دەفڕۆشێت خۆی بڕوای بە هیچیان نییە، ئێمە لە چاوی ئەواندا تەنیا کۆمەڵێک کانتۆن و وڵاتی پلە دووین، دەشبێت دایم سەرمان لە جەنگ و شەڕدا بێت، بگەڕێینەوە چوارگۆشەی یەکەم و، هەرگیز نەکەوینە سەر پێی خۆمان.


بەرگەگرتنیش لەم جەنگە بە گەڕانەوەیە بۆ شوناس و ڕەگ و ڕەسەنییەتی خۆمان، نەک خۆمەشغوڵکردن بە چوونە ناو ئەو بەرگەی ئەوان دەیانەوێت.



#ئاستانە_Astana

6/24/2025 7:47:20 AM