جەنگی ساردی نێوان جـ.ـوولەکەکان!
﴿وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ﴾
جەنگی ساردی نێوان جـ.ـوولەکەکان!
جـ.ـوولەکە گەلێکن هەمیشە هەوڵی دەرخستنی لاوازییەکانی بەرانبەریان دەدەن و وا خۆیان دەر دەخەن کە یەک و یەکگرتوون، بەڵام پشتی پەردەکان شتانێکی ترمان بۆ دەر دەخەن کە لە میدیاکاندا نایبەستین، ئەویش شەڕ و کێشمەکێشمی نێوان هۆزە جـ.ـوولەکەکانە لە فـ.ـەلەسـ.ـتینی داگیرکراودا، ئەگەر تەماشای مێژوو بکەین دەبینین دابەش بوونە بەسەر ١٢ هۆزەوە کە دابەش بوونە بەسەر دوو مەملەکەتدا و کێشمەکێشێکی زۆر هەبووە لە نێوانیاندا لەسەر دەسەڵات و پاشایەتی، لەپاش دامەزراندنی دەوڵەتی جـ.ـوولەکەی مۆدێرن و هاتنی جـ.ـوولەکە هاوردەکراوەکان لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکەوە، جیاوازی و چینایەتی دروست بوو لە نێوان جـ.ـوولەکەکاندا کە دابەش بوونە بەسەر چەند گرووپێکەوە ...
گرووپی سەرەکی پێیان دەوترێت «ئەشکەنازی»، ئەمانە زیاتر ئەو گرووپە دەگرێتەوە کە هاوردەکراوی وڵاتانی پۆلەندا و ئەڵمانیا و ئەورووپایە کە عەقڵی سەرەکی و بیرمەندانی زایۆنیزم لەناو ئەم گرووپەدا خۆیان دەبیننەوە و زۆرینەیان کەسانێکی دوورە دین و عالمانین.
گرووپێکی دیکەیان هەیە بە ناوی جـ.ـوولەکەی «میزراهی» یاخود «ڕۆژهەڵاتییەکان»، کە ئەمانەش ئەو گرووپەن کە بنەچەیان ناگەڕێتەوە بۆ ئەورووپا وەکوو ئەشکەنازییەکان، بەڵکوو بنەچەیان دەگەرێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەکوو وڵاتانی ئێران و عیراق و کوردستان، کە ئەمانە کاتێک بوون بە گرووپێکی سەرەکی جـ.ـوو لە قەوارەی زایۆنی، وەکوو هاوڵاتی ژمارە دوو مامەڵەیان لەگەل دەکرا و بە کاروباری نا ستراتیژییەوە سەرقال کرابوون، لە کاتێکدا پێگە و جێگە بەرزەکان هی ئەشکەنازییەکان بوو، ئەم گرووپە زیاتر بە ئاییندار ناسراون و زۆرینەیان لە دەنگدەرانی حزبی لیکودی نەتەوەیین کە یەکێکە لە حزبە نەتەوەپەرستەکانی ئیسـ.ـرائیل، لە ساڵانی ١٩٦٠ تا کۆتایی ساڵانی حەفتاکان چەندین خۆپیشاندان ساز کرا کە میزراهییەکان داوای ماف و یەکسانیان دەکرد و چەندین توندوتیژی لێ کەوتوەتەوە.
شایەنی باسە لە فەرهەنگی ئەشکەنازییەکاندا میزراهییەکان بە دواکەوتوو و نەخوێنەوار لەقەڵەم دەدەن و، میزراهییەکانیش -ئەشکەنازییەکان- هەندێک جار بە بێدین لەقەڵەم دەدەن.
گرووپێکی دیکەش هەیە بە ناوی «سیفاردییەکان» کە ئەم گرووپە ڕەچەڵەکیان دەچێتەوە بۆ سەر ئەو جـ.ـوولەکانەی لە ئەندەلووس چەندین سەدە دەژیان لەژێر قەڵەمڕەوی خەلافەتی ئومەوی، تاوەکوو کەوتنی ئەندەلووس، کە مەسیحییەکان جـ.ـوولەکەکانیان ناچار کرد کۆچ بکەن و زۆرێکیان لە دەوڵەتی عوسمانی خۆیان گرتەوە و بە پیشەوەرییەوە خەریک بوون.
ئەمانیش بە هەمان شێوەی میزراهییەکان کێشەیەکی قوڵیان لەگەڵ ئەشکەنازییەکاندا هەیە و لە سەرەتادا بە چاوی کەمتر تەماشا دەکران و بێبەش دەکران لە پۆستە سیاسیی و پێگە باڵاکان.
لە هەمووی گرنگتر گرووپێکی دیکە هەیە بە ناوی «حریدیمەکان» کە ناسراون بە جـ.ـوولەکەی «ئۆرسەدۆکس» کە ئەمانە بەوە ناسراون زۆر ئاییندارن و، بە هەموو شێوەیەک عالمانییەت بە بتپەرستی و کوفر لەقەڵەم دەدەن و باوەریان بە پەیرەوی یاساکانی تەلموود هەیە لە کۆمەڵگەدا، ئەوەی مایەی تیبینییە ڕێژەی زاوزێی ئەم گرووپە (Birthrate) بەراورد بە گرووپەکانی دیکە زۆر زۆرە، بە جۆرێک بۆ هەر ئافرەتێکی حریدیم (٥-٧) منداڵ دانراوە. کە لە چەند دەیەی داهاتوودا دەبن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرفراوانی جـ.ـوولەکە لە ئیسـ.ـرائیلدا.
یەکێک لەو گرفتانەی دەوڵەتی ئیسـ.ـرائیل بە شێوەیەکی شاراوە هەیەتی ئەوەیە ڕۆژیک بێت هەژموونی ئەم حریدیمانە هێندە بەرز ببێتەوە کە دەوڵەتەکە لە سیستەمێکی لیبرالییەوە ببێت بە دەوڵەتێکی ئایینی تەلموودی، چونکە بێگومان بە فراوانبوونی هەژموونی ئەم گرووپە گۆرانکاریی مەیدانی دروست دەبێت لە کیانی زایۆنی
لە سەروبەندی ئەم ڕووداوانەی ڕوو دەدەن.
گرنگە بزانین کە ناوخۆی دەوڵەتی جـ.ـوولەکە هێندە تۆکمە نییە وەک ئەوەی کە دەبینرێت،
دەکرێت لە داهاتوودا ئەم ناکۆکییانە ببنە هۆی داڕمانیان لەو خاکەی کە داگیریان کردووە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿لا يُقَاتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرًى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَاءِ جُدُرٍ ۚ بَأْسُهُم بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ ۚ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ﴾، [الحشر: ١٤] «وا دەزانیت کە کۆ و یەک هەڵوێستن، بەڵام دڵیان جیاوازە».
#ئاستانە_Astana