بەردەکانی داود!
بەردەکانی داود!
لە سەردەمێکدا کە دەستەکان شمشێریان پێ هەڵنەدەگیرا، وشەکان لە قورگدا دەلەرزین، دەستێکی بچووک چەن بەردێکی گرتبوو ... نە ژمارە و بەهایەکی سەربازیی وای هەبوو، نە مۆری ئەنجومەنی ئاساییش و زلهێزەکان، بەڵکوو لە دڵیدا دڵنیاییەک هەبوو کە پەروەردگار دەست لە یەکێک بەرنادات کە پشتی پێ بەستبێت.
داود پێغەمبەر (️علیە السلام) گەنجێک بوو کە نێوچەوانی هێشتا لە شمشێری زۆردارەکان نەدەترسا، ئەو لەبەردەم جالووت وەستا، دێوێکی چەکدار و ترسناک، نە بە شمشێر و نە بە ڕم و چەکی قورس ، بەڵکوو بە سێ بەرد و باوەڕێکی پتەو، بە ناوی خواوە هەڵیدا
و بەردەکانی دڵی ملهوڕییان بڕی و، جالووت کەوت.
ئەمڕۆ، چیرۆکەکە دووبارە دەبێتەوە.
بەڵام داود ئەمجار پێغەمبەر نییە ... بەڵکوو منداڵ و گەنجێکە لە غـ.ـەززە و جنین.
بەرد فڕێ دەدەن، نەک ئەوەی نەزانن چەک چییە و بەرانبەرەکەیان کێیە، بەڵکوو داود ئاسا دەزانن ئەوەی پەروەردگاری لەبەرچاو بێت و خۆ فیدا بکا، گەر بەردیش هەڵبات بێگومان دڵی ملهوڕ دەپێکێ️ت.
#ئاستانە_Astana