ترس، گەورەترین دەستکەوتی دوژمن!

ترس، گەورەترین دەستکەوتی دوژمن!


گەورەترین دەستکەوتی قەوارەی داگیرکەر لە پەلاماردانی ئەم وڵات و ئەو وڵات و، نیشاندانی ئەو هەموو هێزە سەربازی و تەکنەلۆژییە زەبەلاحە، هەروەها بۆمببارانکردنە شەو و ڕۆژەکانی، ئامانجەکەی بڵاوکردنەوەی ترس و پەشیمانییە لەوەی ٧ ـی ئۆکتۆبەر ڕووی دا.


دوژمن دەیەوێت ترسێک بچێنێت کە بۆ چەندین نەوە بمێنێتەوە، ترسمان دەرخوارد بدات و ئێمەش دەرخواردی مناڵەکان و نەوەکانی دوای خۆمانی بدەین، بە جۆرێک کە چیتر کەس بیر لە بەرگری نەکاتەوە، کەس بیر لە ئازادبوون نەکاتەوە. دەیەوێت پێت بڵێت هەر جووڵەیەک بۆ بەرگری لە پیرۆزییەکانت و خاک و کیانت، باجەکەی گیانی دەیان هەزار کەس و، دەیان هەزار بۆمب و گیڤەی فڕۆکەیە بەسەرتدا.


چونکە خودی ٧ـی ئۆکتۆبەر ئەو ترسەی شکاند کە دەیان ساڵ بوو دروست کرابوو، ئەو سەدان ئەفسانەیەی کە بە بەر خۆیان و سوپا و دەزگاکانیان درابوو، بەڵام بەخوا بیرمان ناچێت چۆن مشتێک گەنجی بە ئیمان، بە ڕۆژێک لووتی ئەو هەموو ئەفسانەیان شکاند و تاڵاو و داخی چەند ساڵەی تری بە قوڕگدا کردن.


بەڵام ئەوان بێئاگان لەوەی کە لەجیاتیی ئەو ترسە، ڕق و تۆڵەی موسڵمانان و هەموو جیهانیان بردەوە، ڕۆژگار نیشانی دەدات کە بەرەکەتی ئەو ڕۆژە ئوممەتی لە چ خەوێک هەستاندەوە.


#ئاستانە_Astana

 

7/8/2025 9:29:27 AM