نۆبڵە خوێناوییەکان!
نۆبڵە خوێناوییەکان!
ئەوان لە پێناوی پزیشکی و ژیانی مرۆڤایەتیدا ئەوە ناکەن؛ ئەسڵەن جوولەکە غەیری خۆی هەر پێ مرۆڤ نییە، چ جای ئەوەی بیانەوێت خزمەت بە مرۆڤایەتی بکەن.
مرۆڤدۆستییەکەی ئەوان لە غەززە دیارە چۆنە. بۆ دەستکەوتە زانستی و داهێنانەکانیش، هەر شتێک بە دڵی ئیمپریالیزمی جیهانی و سەرمایەداری و سیاسەتی جوولەکە نەبێت، نەک هەر زانستەکە، بەڵکوو بۆیان بکرێت زاناکەش تیرۆر دەکەن.
هەر دەزگای مۆسادی ئیسڕائیلی نەبوو کە لە ساڵی ١٩٥٣دا خانمە زانای مسوڵمانی میسری، دکتۆرە «سەمیرە موسا»ی تیرۆر کرد؟ ئەو کە یەکێک بوو لە زاناکانی بواری تیشک و ئەتۆم، نیازی وا بوو ئەتۆم بکاتە چارەسەر بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە، هەروەک چۆن «ئەسپرین» بۆ خوێن بەکار دێت، نەک لەجیاتی ئەوە بیکاتە چەک و جینۆسایدی پێ بکات وەک ئێوە. بەڵام لەناو جەرگەی ئەمریکا تیرۆرتان کرد و سەیارەکەتان لە شوێنێکی بەرزەوە خستە خوارەوە.
دکتۆرە «سامییە ئەلمەیمەنیی سعودییە»، پزیشکی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار و دۆزەرەوەی چارەسەری نەخۆشیی (Aneurysm) بەبێ نەشتەرگەری، لە جیاتیی خەڵات، هەر لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧ لە شوقەکەی خۆیدا بە خنکێنراوی دۆزرایەوە، چونکە ئامادە نەبوو وەک زانا و داهێنەرێک تەسلیمی ئیمپریالیزمی جیهانی ببێت.
دکتۆرە «سەمیرە عیزەت»، زانای بواری «جینۆم»، لە ساڵی ٢٠٢٢دا تیرۆر کرا، چونکە دەیویست چارەسەری ئەو جۆرە نەخۆشییە بۆماوەییانە بکات کە بەر لە لەدایکبوون لە کۆرپەلەی سکی دایکدا ڕوو دەدەن، بەڵام ئەمە لە قازانجی ئیمپریالیزمی جیهانیدا نەبوو.
دکتۆرە «ڕیم حامد»، پسپۆری بواری «جینۆم» و خوێندکاری دکتۆرا لە فەڕەنسا، بە هەمان شێوە ویستی لە توێژینەوەی دکتۆراکەیدا دەست بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە بۆماوەییانە ببات کە کۆرپەلە لە سکی دایکیدا تووشی دەبێت، بەڵام ئەویش لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی بە ژیانی هێنرا و لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، تیرۆر کرا.
چەند زانای ترت بۆ ڕیز بکەم کە تیرۆر کراون، ئەی دەماغغەسلکراو؟
بەس ئەوانەی لەپشت دیوەخانەوەن نەزانن لەو شتانەدا، ئەگەرنا تۆ هی ئەوە نیت ئاوا بەئاسانی بۆی دەربچیت و نەخرێیتە مەوقیفەوە.
مەسروور دوکانی
#ئاستانە_Astana