ئەحمەد نییە و مایکڵە!
ئەحمەد نییە و مایکڵە!
ڕاستڕەوەکانی ئەڵمانیا دوێنێ شەقە زللـەیەکی ئابڕوبەری جوانیان خوارد، ئەویش دوای ئەوەی کە حیزبی بەدیلی ئەڵمانی ڕاستڕەو، داوای لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا کرد کە ناوە هەرە دیارەکان ئاشکرا بکات کە سوود لە کۆمەکی حوکوومەت وەردەگرن، تاوەک بیسەلمێنێت پەنابەرانی شەرقی بارن بەسەر وڵاتەوە
بەڵام وەڵامی وەزارەت بووە شۆکێک بۆ حیزبی بەدیل و ڕاستڕەوەکان، کاتێک دەرکەوت زۆرینەی ناوەکان ئەڵمانین، بەنمونە ناوی مایکڵ-19200 کەسن کە کۆمەکی وەرەگرن و لەسەری سەرەوەی لیستەکەن، ئەندریاس16200، تۆماس15700، دانیاڵ 14800، ئۆلینا 14400، ئەلیکسندر 13800
بەڵام ناوی باوی نێو پەنابەران دواتر هاتوون. کە ئەحمەد13700 بووە، محمد 12000...کە ئەمەش بووە حەیاچوونێکی تازەی ڕاستڕەوەکان و بگرە هەنێ بەناو ڕۆشنبیر و کەسی عالەمانی کۆمەڵگای ئێمەش کە ئەڵێن مسوڵمان و پەنابەرانی ئەوروپا لەسەر کۆمەک و خێری حکومەت ئەژین
پێگەی the local ی ئەڵمانی ئەڵێ کە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەت بووە شۆکێکی چاوەڕواننەکراو بۆ حیزبی بەدیل، کە ئامانجیان دروستکردنی بیانووی تازە بووە بۆ وتاری ڕەگەزپەرستی، بەڵام مێزەکەیان بەسەردا هەڵگەڕاوەتەوە
#ئاستانە_Astana
سەرچاوە:
https://youtu.be/Yrdl9oAyyJk?si=RI-cdyLX1SZ85cNH
https://www.t-online.de/nachrichten/deutschland/innenpolitik/id_100804026/buergergeld-afd-fragt-vornamen-von-empfaengern-ab-das-sind-die-haeufigsten.html?utm_source=chatgpt.com
https://www.thelocal.de/20250704/the-most-common-names-of-unemployment-money-recipients-in-germany?utm_source=chatgpt.com