ناوازەییەکانی جیهانی ژێر وردبین

ناوازەییەکانی جیهانی ژێر وردبین


ئەمە پێستی ماسی قرشە لەژێر وردبینی ئەلیکترۆنی کە تەنیا دیزاین و زەخرەفەیەک نییە، بەڵکوو ئەم پوولەکە وردانە، قەڵغانێکی ڕەقن کە قرشەکە لە هێرش دەپارێزن. پێکهاتەی نووکەکەی لە ماددەیەکی ڕەقی هاوشێوەی عاجی فیلە و، بە چینێک ماددەی مینا -ماددەی ڕووپۆشی ددانی مرۆڤ- داپۆشراوە کە بە ئاستێک تیژن ئەگەر هەوڵ بدەی بە پێچەوانەوە دەستی پێدا بهێنیت، دەستت خراپ بریندار دەبێت.


 جیا لەوەش هەمیشە لە جووڵەیەکی بەردەوامە کە نایەڵێت هیچ کەڕوو و قەوزەیەک بلکێت بە جەستەیدا، دیزاینەکەشی پێدا ڕۆشتنی ئاو باشتر دەکات و بەرگری کەمتر دەکاتەوە کە وا دەکات چوست و چالاکییەکی ناوازەی هەبێت و، پێچکردنەوە و جووڵەی تیژ ئەنجام بدات، هەموو ئەم دیزاین و ڕێکییە لە ناوکە ترشی (DNA)یەکەیەتی.


هەوڵێکی زۆر هەیە تا ئەم دیزاینە لە دروستکردنی جلوبەرگی تایبەتی مەلەوانی و ژێردەریایی و چەند بوارێکی ئەندازیاری زیندەیی بەکار بهێنرێت.


دکتۆر: «حەسان بن عابد»


#ئاستانە_Astana

7/8/2025 9:30:49 AM