تاقیکارییە زانستییەکان و تارمایی ڕەگەزپەرستی
تاقیکارییە زانستییەکان و تارمایی ڕەگەزپەرستی
ساڵی ١٩٦٩ ئافرەتێکی کۆچبەری بە ڕەگەز هیندی لە بەریتانیا بە هۆی سەرئێشەیەک کە ماوەیەک بوو هەیبوو چووە لای دکتۆرێک، دکتۆرەکە پێی وتووە کە جۆرێک نانی تایبەت بخوات، هەموو بەیانییەک ستافی پزیشکی خواردنەکەیان بۆ دەبرد و ئێوارە پەیوەدییان پێوە دەکرد تا دڵنیا بن خواردوویەتی.
دواتر دەرکەوت کە لە ڕاستیدا ئەمە تاقیکارییەک بووە لەسەر ٢١ خاتوونی هیندی ئەنجام دراوە و، ئەو نانەی پێیان دراوە ماددەی تیشکدەری تێدا بووە تا شێواز و ئاستی مژینی ئاسن لە جەستەدا دیاری بکرێت.
تاقیکارییەکە وەک هەمیشە تام و بۆنی ڕەگەزپەرستی بەریتانی پێوە بووە کە بە تایبەت کۆمەڵێک ئافرەتی هیندی گرتووەتەوە و بە تایبەتتریش ئەوانەی کە تازە هاتوونەتە بەریتانیا و زمانیان باش نەبووە، دکتۆرەکان لەڕێی مناڵەکانیانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بچووکیان بۆ هەندێک لەو ئافرەتانە داوە و بۆیان شی نەکراوەتەوە کە تیشکدان و ماددەی تیشکدەر واتە چی.
دواتر لە ساڵی ١٩٩٨، واتە دوای سی ساڵ، ئەنجوومەنی توێژینەوەی پزیشکی بەریتانی (MRS) لە ڕاپۆرتێکدا ددانی نا بە توێژینەوەکە و کێشە ئەخلاقییەکانی، لەگەڵیشیدا چەند بیانوویەکیشی ڕیز کرد کە گوایە بڕی تیشکدانەوەکە زۆر کەم بووە و تەنیا بە ئەندازەی وێنەیەکی (X.ray: ئەشیعە) بووە.
ساڵی ٢٠٢٣ ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانی داوای کرد لێکۆڵینەوەیەکی گشتی بکرێت و داوای لێبوردن بکرێت و قەرەبوویەکی شایستە بۆ ئەو ئافرەتانە و خێزانەکانیان دابین بکرێت، بەڵام دوای چی؟!
سەرچاوە:
https://www.theguardian.com/science/2023/aug/25/coventry-mp-demands-inquiry-1960s-radioactive-study-south-asian-women