بازرگانەکانی بەختەوەری

بازرگانەکانی بەختەوەری


ئەوەی بەردەوام لە شاشەی تیڤی و مۆبایلەکانمان دێتە بەرچاومان ئەو ڕێکلام و ڕێنمایی و ڕێسایانەن کە باس لە چەمکی «بەختەوەری» دەکەن بە شێوازە دونیایی و تێڕوانینە زاڵەکەی هاوچەرخ؛ «ئەوەی بەختەوەرت دەکات بەرهەمەکەی ئێمەیە، برنجەکەی ئێمە بخۆ تا دڵخۆش بیت، ڕۆژانە ئەم کرێمە بەکار بهێنە با بەگەنجی بمێنیتەوە، بە گەشتکردنت لەگەڵ ئێمە لە خەم و ناڕەحەتی ژیان دوور دەبیت ... تاد»


ئەم هەموو ڕێگە جۆراوجۆرە ئاراستەی مرۆڤی ئەم سەردەمە دەکرێت تا ببنە جێگرەوەی بەختەوەری حەقیقی کە لە قورئان ئاماژەی پێ کراوە و، لە سەرکەوتن لە دواڕۆژ و بەدەستهێنانی بەهەشتدا خۆی دەبینێتەوە.


لە کاتێکدا تێڕوانینی زاڵی هاوچەرخ بە جۆرێکە کە مرۆڤ ئاراستە دەکات بۆئەوەی بە جۆرێک بژیێت کە هەموو ژیانی وەک ئاهەنگگێڕان بێت و لە خۆشییەکەوە باز بدات بۆ ناو خۆشییەکی دیکە دوور لە هەر ناڕەحەتییەک.


 وەکوو «میشیل لاکروا» دەڵێت: "ئەوەندە بەدوای تێرکردنی هەستەکانییەوە بێت تا حەددی پەرستنی هەستەکانی بڕوات و، سنوورێک دانەنێت بۆیان"، بەڵام ئەوانەی کە دەیانەوێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بژین و لەژێر سایەی ئایەتی ﴿وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى﴾ ڕێچکەی ژیان دەگرنە بەر و لە خۆشی و ناخۆشییەکان هەردەم چاویان لە بەختەوەری ڕاستەقینەیە لەوێ لە ژیانی هەمیشەیی دواڕۆژ، ئا ئەوانە مرۆڤە بەختەوەرە ڕاستەقینەکانن، ئەگەرچی لە شاشەی تیڤی و ڕیکلامەکاندا غائیب بن.


دکتۆر یەحیا ئیسماعیل


#ئاستانە_Astana

7/16/2025 6:24:20 PM