هەموویان وەک یەک بینییان!

هەموویان وەک یەک بینییان!


"کتێبێک لەسەر زەوی کەوتووە، ئاژەڵێک بە لایدا تێدەپەڕیت و ئەو کتێبە دەبینێت و تەماشای لاپەڕەکانی دەکات، ئەوەی ئاژەڵەکە دەیبینێت چەند شێوە و هێمایەکی ڕەنگاوڕەنگە، کتێبەکە هەر گرنگیەکی هەبێت لە سەرووی توانای ئاژەڵەکەوەیە. ئاژەڵەکە هەڵە نییە کاتێک وا دەبینێت کتێبەکە تەنیا چەند وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگە.


لە ئاستێکی بەرزتر، کەسێکی نەخوێنەوار کتێبەکە دەبینێت و تەماشای دەکات، دەبینێت زنجیرەیەک هێما لەسەر لاپەڕەکان ڕیز کراون، گرنگیی کتێبەکە لای ئەو کەسە بەرزترە لەچاو گرنگییەکەی لای ئاژەڵەکە. ئەو کەسە هەڵە نییە کاتێک تەنیا چەند هێمایەکی پێکەوەبەستراو و ڕیزکراو دەبینێت.


لە پلەیەکی بەرزتر کەسێک کتێبەکە دەبینێت کە هەم شکڵ و شێوەی دەرەوەی کتێبەکە دەبینێت و، دەشزانێت ئەم کتێبە بایەخێکی گەورەتری هەیە و هەڵگری مانا و پەیامێکە.


ئاستی بینینەکە لای ئەم سێیانە (ئاژەڵەکە، نەخوێنەوارەکە، خوێنەوارەکە) هەمان شتە و هەرسێکیان کتێبەکەیان بینیوە، بۆیە لێرەدا ئەوەی جیاوازییەکەی دروست کردوە بینینەکە نییە، بە واتایەکی تر چاویان نەبووە، بەڵکوو ژیرییان (عەقڵ) جیاوازییەکەی دروست کردوە.

 خەڵکی دەڵێن: واز لە ڕاستی بهێنن خۆی دەربارەی خۆی دوێت. "


«ئێرنست شوماخەر»

7/16/2025 6:25:58 PM