سنوورەکان بۆ هەمووان وەک یەک نین!

سنوورەکان بۆ هەمووان وەک یەک نین!


ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا ئەوەندەی تر خوێی کرد بە زامی گیانی ئوممەتدا، لەوە گەڕێن کە قەوارەی داگیرکەر زۆر بەئاسانی و بەبێ هیچ ڕێگرییەک دێت و سنوورەکان دەبڕێت بە بیانووی پاراستنی کەمینەیەکەوە، لە کاتێکدا غـ.ـەززە وا دوو ساڵە بە بەرچاوی وڵاتانی مسوڵمانەوە قەتڵوعام (کۆمەڵکوژ) دەکرێت و دەشڵێن نابێت دەستێوەردان بکەن، بەڵام ناخۆشترین بەشی چیرۆکەکە ئەوە بوو کاتێک دورزەکانی ئـ.ـیسرائیل سنوورەکانیان شکاند و هاتن بەدەم دورزە سوورییەکانەوە و وتیان قبووڵی ناکەین کەسوکار و خوشک و برا ئاینییەکانمان وایان لێ بکرێت و خۆمان پێ ناگیرێت لە چوونە ناو دۆخەکەوە.



لە کاتێکدا غـ.ـەززە بەبەرچاو سەروو سەد و بیست ملیۆن میسری و ئوردنیی هاوسێ قەتڵوعام (کۆمەڵکوژ) دەکرێت، واز لە دوو ملیار مسوڵمانەکەش بهێنن، تەنیا دراوسێکان.


چۆن ئێمەیان هێنایە ئەو بڕوایەی کە نابێت دەستێوەردان بکەین؟ چۆن ئەم سنوورانەیان لە مێشک و دەروونماندا نەخشاند؟!


ئێمە لە چ وەهمێکدا دەژین؟!


#ئاستانە_Astana

7/25/2025 9:38:26 AM