یەکێتیی ئەورووپا گاڵتە بە عەقڵی تۆ دەکات!
یەکێتیی ئەورووپا گاڵتە بە عەقڵی تۆ دەکات!
یەکێتیی ئەورووپا ئاگای لە کۆمەڵێک هاوڕەگەزبـ.ـازە لە سووچێکی دونیا کە شاری سولەیمانییە، بۆیە فەندێکی یەک ملیۆن دۆلاری دەنێرێت بۆ پشتگیریکردن لە مافی هاوڕەگەزبـ.ـازەکان.
بەڵام ئەو هەموو ژن و منداڵە لە غــ.ـەززە لە برسا دەمرن پێداویستییەکی گرنگیان بۆ دابین ناکات! کاکە واز لە مرۆڤەکانیش بێنە، بەڵام بەحساب خۆ ئێوە باسی مافی ئاژەڵانتان دەکرد! وا ئاژەڵەکانیش لەبرسا دەمرن.
واز لە غـ.ــەززەش بێنە، دەزانم بە موسڵمانانی ئەوێ قەڵس دەبیت، وەرەوە بۆ ئەو شارەی کە فەندێکی یەک ملێۆنیت بۆی نارد، وا ئەمانیش سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و پێویستییان هەیە، خۆ ژمارەی فەرمانـبەران لە هاوڕەگــ.ـەزبازان کەمتر نین تا ئاگات لێیان نەبێت؟
ئەرێ هەر بەڕاست ئەو هەموو مامۆستا و فەرمانبەر و دکتۆر و ژن و پیاو و گەنج و پیرە نابینێت و ئاگای لە حاڵیان نییە!
بزانن کە ڕۆژئاوا تەنیا بۆ تێکدانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کار دەکات، نەک چاککردنی، بزانە کە ئەو گاڵتە بە عەقڵی تۆ دەکات کاتێک باسی مافی مرۆڤ و مافی ئاژەڵان و مافی ژن و مافی دایک و مافەکانی ترت بۆ دەکات، ئەسڵەن ئەو هەر تۆی قبووڵ نییە تا مافت دابین بکات، بەڵکوو دەیەوێت ڕەگەزت تەحریف بکات ئینجا کەوچکێک چێشتت پێ بدات لە ماڵە دزراوەکەت.
بزانە کە یەکێتیی ئەورووپا باسی مافت ناکات، تا تەنازول لە ئایین و ڕەگەز و فیکر و ئەخلاقت نەکەیت.
زەکەریا ژاکاو
#ئاستانە_Astana