دوو ساڵ بەر لە ئێستا، «ئاستانە» ئێوەی ئاشنای ئەو کونی بزنمژۆکانە کرد

دوو ساڵ بەر لە ئێستا، «ئاستانە» ئێوەی ئاشنای ئەو کونی بزنمژۆکانە کرد


بابەتی «هەڵمەت دژی خاوەن کۆرسەکانی خودناسی و خاتوونە ڤڵۆگەرەکان» کە نزیکەی چەند ڕۆژێکە زۆرینەی پلاتفۆڕمەکانی دایگر کردووە و، بابەتەکە گەیشتوەتە کەناڵەکان، هاتووم بیرتان بخەمەوە کە ئاستانە دوو ساڵ بەر لە ئێستا ئەم بابەتەی بەشێوەی خول و مامۆستای شارەزا و، بینراو و خوێنراو پێشکەش کرد.


خولەکە بریتی بوو لە خولی «ئیلحادی ڕۆحی» کە باسی لە: وزەی ئاگایی، تەناسوخی ئەرواح، خودناسی، ئاشتبوونەوە لەگەڵ خۆت، مێدیتەیشن، یۆگا و دەیان ناونیشانی تر ... بە بەڵگەی ئەکادیمی و مێژوویی و زانستی و شەرعی هەمووی ڕوون کرانەوە و، بە بابەتی کتێبیش پێشکەشیان کرد لەژێر ناونیشانی «ئیلحاد وەک خۆی، ڕێبازە فەلسەفییە ئیلحادییە ڕۆحییەکان، ئیلحادی ڕۆحی و مەترسییەکانی لەسەر بیروباوەڕ و عەقڵ».


 سوپاس بۆ خوا خۆم ئاگادارم چەندێک چاوی دەیان ئافرەتی کردەوە و توانییان لەژێر ئەو هۆشیارییە بەئاگا بێنەوە، ئیمان و عەقڵ و، پارەکانیان بپارێزن بۆ کۆمەڵێک بابەت کە جگە لە بزنسێک هیچی تر نییە.


بابەتی دواتر کە لەژێر ناوی «بڵۆگەری» ناوی دەرچووە کە وەک ئاستانە بە بەرهەمی کتێبی: «بەرنگاربوونەوەی پڕوپووچی» بڵاویان کردەوە، زۆر بابەتی تێدا باس کراوە دەربارەی ئەوەی کە تۆ لە ژێر ئەم ڕیکلام و ژیانە درۆینەی ئەواندا نەفسی ماندووت بۆ کوێ دەڕوات و، چۆن ئەم پارە و سامان و بەراوردکارییە خۆشی و دیین و کاتت بۆ ڕێگەیەکی وێڵ دەبات.


سەنوارە قەرەداغی


#ئاستانە_Astana

7/26/2025 11:50:49 PM