جوملەفرۆشەکانی ناوماڵ و تێکدانی کۆمەڵگە!
جوملەفرۆشەکانی ناوماڵ و تێکدانی کۆمەڵگە!
جۆرێک لە بازرگانی پەیدا بووە جیاواز لە هەموو بازرگانییەک، کێشەکەشی ئەوەیە بازرگانییەکی سادە و ئاسانە، نە سەرمایەی دەوێت و نە پلان و نە بەرهەم و فڕۆش، کاڵاکانی ئەم کاسپییە خودی خۆتی لە: ژیانی کەسیت، تایبەتمەندییەکانت، جوانیت، هاوسەر و مناڵەکانت، گەشت و گەڕانت، پشوو و وچانت، تەنانەت کێشە و شەڕی ماڵەوەشت.
ئەمانە کاڵای تۆن، کڕیارەکانیشت بریتین لە هەموو کۆمەڵگە، بە جارێک هەموو دونیا بە دیار ژیانی تایبەتی تۆوە دادەنیشن و چاوت لێ دەکەن و هەندێک جاریش پێت پێدەکەنن، بەڵێ ئەمە کەسابەتی بەناو ڤلۆگەرە تازەکانە.
ڤلۆگەرەکان خۆیان سەرێکی کێشە و کارەساتەکەن، ئەوسەری کێشەکە خودی کۆمەڵگەیە کە بە هۆی ئەمانەوە خەڵک ژیانێکی زۆر نموونەیی دەکەوێتە بەر چاو، ژن دەکەوێتە بیانوو لە پیاو و، پیاویش دەکەوێتە بیانوو له ژنەکەی، مناڵ دەکەوێتە بیانوو لە دایک و باوکی، لافاوێک کێشە و تێڕوانینی هەڵە بۆ ژیان و ژیانکردن دروست دەبن بە هۆی نماییشی ساختەی چەند کەسێکەوە.
بۆ ئەوەی ژیانت لێ نەشێوێت، تێڕوانینت بۆ ژیانکردن و کار و کات بەسەربردنەکانت تێکنەچێت، نماییشی ساختە ژیان لە خۆت و خێزانەکەت تێک نەدات، باشترین چارەسەر بریتییە لە بایکۆتکردنی ئەم کەسابەتە ماڵ وێرانکەرە.
#ئاستانە_Astana