ئوپس، ببوورن بەهەڵە هێرشمان کرد!
ئوپس، ببوورن بەهەڵە هێرشمان کرد!
گەر تا ئێستە وات زانیوە کیانی داگیرکەر لەخۆوە بۆردوومانی خەستەخانە و قوتابخانە و هەموو شتێک دەکات بەبیانووی بێبنەما؛ ئەوە هەڵەیت، لە ڕاستیدا ئەمە لە گەورەکەیەوە بۆی ماوەتەوە!
کارگەی شیفا کارگەیەکی پزیشکیی دەرمان بوو لە سودان، گەورەترین کارگەی سودان بوو، هەروەها بە تازەترین و پێشکەوتووترین کارگەی ئەوکات دادەنرا لە کیشوەری ئەفریقا، کارگەکە دەیتوانی سەروو سەدا 50ـی پێداویستییەکانی سودان دابین بکات و بگرە هەناردەشی هەبوو بۆ دەرەوە، هەموو ئەمانەش بەدەستی ناوخۆیی و خۆژێنی.
ئەوکات کارگەکە دەرمانی مەلاریا و سیلی بەرهەم دەهێنا کە زۆر گرنگ بوو بۆ سودان و وڵاتانی ئەفریقی و بەدەستیەوە دەیانناڵاند، جیا لە ڤاکسین و دەرمانە دژە زیندەییەکان، بەڵام ئەمریکا لە شاڵاوە سەربازییەکەی کە بۆ چەند وڵاتێک کردی، هێرشی کردە سەر ئەم کارگەیەی سودان بە بیانووی دروستکردنی چەکی کیمیایی و گازی دەماریی (VX)
کە دواتر دەرکەوت هیچی وا نییە و ئەمریکاش ووتی بەداخەوە زانیارییەکان ورد و دروست نەبوون بمانبوورن، لەدوای ئەوەوە سودان کەوتە قەیرانێکی قووڵی دەرمانەوە و دەیان هەزار کەس بە نەبوونی دەرمان مردن و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت سودان نەیتوانی بگاتەوە بەو دۆخەی پێش بۆردوومانی کارگەی شیفا.
#ئاستانە_Astana