لە دەنووکی چۆلەکەیەکەوە بۆ شەمەندەفەرە خێراکانی یابان!

لە دەنووکی چۆلەکەیەکەوە بۆ شەمەندەفەرە خێراکانی یابان!



لە نەوەدەکاندا یابان تووشی کێشەیەکی بێزارکەر بوو لە شەمەندەفەرە خێراکانی، ئەویش کاتێک شەمەندەفەرەکان بەخێراییەکی زۆر خۆیان بە تونێلەکاندا دەکرد، یان دەهاتنە دەرەوە، پەستانێکی هەوایی گەورە دروست دەبوو کە دەبووە هۆی زرمەیەکی دەنگی گەورە (Sonic Boom) کە بۆ چەندین کیلومەتر دەڕۆیشت و خەڵکی بێزار دەکرد، جیا لە سەرنشینانی شەمەندەفەرەکە و خەرجکردنی وزەی زیاتر و نەگەشتنە خێراییەکی گونجاو.


لێرەوە ئەندازیارێکی یابانی «ئیجی ناکاتسوو» (Eiji Nakatsu) کە خولیای جیهانی باڵندە و سرووشتی هەبوو، تێبینی دا کە دەنووکی چۆلەکەی ماسیگر (kingfisher) بە شێوەیەکی ناوازە دروست کراوە کە ڕێگە دەدات چۆلەکەکە خێرا بچێتە ناو ئاو، بە جوڵەیەکی ساف و ڕێک بەبێ دروستکردنی پرش و شپرزەیی لە ئاوەکە، لێرەوە هەمان دیزاین خرایە سەر پێشەوەی قیتارەکان.


لە ئەنجامدا؛ لە سەروو چارەبوونی کێشەی دەنگ و تەقینەوەکە، خێرایی قیتارەکە %10 زیادی کرد، سەرفکردنی وزە %15 کەمی کرد و، ژاوەژاوی قیتارەکەش بە ڕێژەی %30 کەمی کرد، هەموو ئەمانە لە سایەی دەنووکی چۆلەکەیەکەوە! (سبحان الخالق)


#ئاستانە_Astana

9/1/2025 11:47:22 AM