گرنگیی تیۆری مەعریفە

گرنگیی تیۆری مەعریفە


تیۆری مەعریفە بە بنیاتنەری بنەڕەتی و ڕێکخستنی هەموو زانین و فیکرەکان دادەنرێت، هەموو تیۆرە زانستییەکان بنەماکەیان مەعریفەیە. هۆکاری ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە، چونکە ئەم تیۆرە ڕێنیشاندەرێکە بۆ هەموو جۆرەکانی زانین، بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە: ئایا ئێمە سەرچاوەکانی ئەم تیۆرە لە کوێ و لە چی وەردەگرین؟ ئەگەر وەریشمانگرتن، ئایا ئەو سەرچاوانە ڕاست و دروست و تەندروستن، یان نا؟ ئێمە چۆن ئەوانەی تەندروست لە ئەوانی تر جیا بکەینەوە؟ بیرکردنەوەکانمان لەبارەی مرۆڤ و گەردوون و بوون و غەیب و ... هتد. سەرچاوەکانی لە کوێوە هێناوە؟ ئایا لە نەقڵ (وەحی) وەرگیراون، یان عەقڵ، یان هەستەکان، یان شوێنێکی تر؟ چۆن دەگەینە مەعریفەیەکی دروست و ڕاستییە ڕەهاکان، چ پێوەرێک هەیە ئەمەمان بۆ هەڵبسەنگێنێت؟


پەرتووک: تیۆری مەعریفە

نووسەر: د. ئاماد کازم


#تیۆری_مەعریفە

#ئاستانە_Astana

#پەرتووکەکانی_ئاستانە

9/1/2025 11:47:49 AM