چاو لە وێنە بچووکەکانی دونیا داخە و تەماشای وێنە گەورەکەی قورئان بکە

چاو لە وێنە بچووکەکانی دونیا داخە و تەماشای وێنە گەورەکەی قورئان بکە


{وَعْدَ ٱللَّهِ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ وَعْدَهُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٦﴾ يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ ٱلْحَيَاةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ ٱلآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ}


کاتێک بە چاوێکی دونیایی دوور لە وەحی لە ڕووداوەکان دەڕوانین، هەمیشە وێنەیەکی تەواونەکراو دەبینین، ئیدی بریارەکانیشمان لەسەر ئەو وێنە کەم و کورتە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە دەکەوینە نێو هەڵەی گەورەوە. کاتێک دیمەنی منداڵێکی برینداری غـ.ـەززە، یان ئافرەتێکی جەرگ سووتاو، یاخود جەستەی خوێناویی پاڵەوانێک دەبینین، تەنیا لەسەر ئەو وێنە دەوەستین و تەواو وێنەکە دەهێنینە پێشەوە و گەورەی دەکەین و لەو چرکەساتە دەوەستین، دواتر لە هەمان کاتدا وێنەی ملهووران و خراپەکاران دەبینین وا لە ناو نازونیعمەت و خۆشیدان؛ ئیدی ئەم دوو وێنە دەخەینە پاڵ یەک و دونیایەک گومانی خراپ و وەسوەسەی شەیتانی و خەیاڵاتی پووچمان بۆ دێت.


کاتێک بەم گومان و خەیاڵات و وەسوەسانەوە دەچینە خزمەت قورئان؛ بە خوێندنەوەی ئایەتەکان یەک یەک ئەو تێگەیشتن و خەیاڵاتانە هەڵدەوەشینەوە و تێدەگەین ئەمە تەنیا دەستپێکی چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو کەسانەیە، خەڵکێکی زۆریش بە هۆی دوورییان لە وەحی ڕۆ دەچن لەم شێوازە ڕواڵەتییە لە ڕوانین بۆ ژیان و ژیانکردن و بێئاگابوون لە وێنە گەورەکە و کۆی حەکایەتی ئەو کەسانە، ئەوەی لە قورئان دوورە تەنیا (ظاهر الحیاة الدنیا) دەبینێت و سەرقاڵی دەکات، تەنیا ئەوانەی لە خزمەت وەحیدان تەواوی وێنەکە دەبینن و ئەرخەیانن؛ بە بەڵێنی خوایی هەموو حەکایەتەکە دەزانن، بۆیە کاتێک جەستەی شەهیدەکان دەبینن، دەزانن ئەم شەهیدانە (أحیاء عند ربهم) و بەهەشت و خۆشییەکانی چاوەڕێیان دەکات و، کاتێک دیمەنی ملهووران و سەرانی تاریکی و خراپە دەبینن دەزانن کە چی چاوەڕێیان دەکات {وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ}.


د. یەحیا ئیسماعیل


#ئاستانە_Astana

9/1/2025 11:48:31 AM