پێکدادانی شارستانییەتەکان و دۆزی فـ.ـەلـ.ـەستین

پێکدادانی شارستانییەتەکان و دۆزی فـ.ـەلـ.ـەستین

ئایا کیانی زایـ.ـۆنی درێژکراوەی هەڵمەتی خاچپەرستەکانە؟ 

هەموومان کاریگەرین بەوەی کە لە غـ.ـەززە ڕوو دەدات و بە بابەتێکی دەبینین کە لە مێژوودا وێنەی نەبێت، بەڵام تەنیا چەند سەدەیەک پێش ئێستا شام و فـ.ـەلـ.ـەستین بە تایبەت ڕووبەڕووی داگیرکارییەکی زۆر گەورەتر بووەوە کە ئەویش هەڵمەتی خاچپەرستەکانە (crusader campaigns) کە هەوڵێکی سەرتاسەری مەسیحییەکان بوو بە مەبەستی داگیرکردنی خاکی فـ.ـەلـ.ـەستین و شام، لە سەردەمی پاپا ئورپان ڕووی دا کە بانگەوازی کرد بۆ هەموو مەسیحییەکانی ئەورووپا، تاوەکوو یەک بگرن و تێکرا خاکی پیرۆز بگرنەوە، ئەمە لە سەردەمێکدا بوو کە موسڵمانان لە لاوازیدا بوون و کوڕەکانی ئەلپ ئەرسەلان و سەلجوقییەکان لە شەڕ و کێشمەکێشدا بوون و هەروەها کیانی شیعی باتینی لە بەهێزیدا بوو، هەرچۆنێک بێت دەرئەنجامی هەڵمەتی خاچپەرستان ئەوە بوو توانییان چەند کیانێکی نامۆ بچێنن لە ناوجەرگەی خاکی فـ.ـەلـ.ـەستین و شامدا کە ئەمە لێکچوونی هاوبەشە لەنێوان هەڵمەتی خاچپەرستان و کیانی زایـ.ـۆنی، هەردووکیان دوو کیانی نامۆن و هاتوون لە ناوجەرگەی شامدا نیشتەجێ بوون و دەیانەوێت خەڵکە ڕەسەنەکە ڕابگوازن و بە خۆیان جێی بگرنەوە!

واتە ئەمە یەکەم جار نییە کە قودس و فـ.ـەلـ.ـەستین ڕووبەڕووی ئەم جۆرە داگیرکارییە دەبێتەوە، بەشێک لە مێژوونووسان پێیان وایە ئەم کیانە زایـ.ـۆنییە درێژکەرەوەی ڕێبازی خاچپەرستانە، تاوەکوو لە دەرئەنجامدا زەنگی جیهاد لێ درا و موسڵمانان بەخۆ هاتنەوە و شێرگەلێکی وەکوو سەلاحەددینی ئەیووبی و نورەددین زەنگی بوونە هۆی ئازادکردی قودس.

بێگومان کیانی زایـ.ـۆنی چونکە کیانێکی نامۆن و هاووڵاتییەکانی هاوردەکراوی پۆڵەندا و ئەورووپان و زۆرینەی زۆریان خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەورووپین، بۆیە جێگیربوون و مانەوەیان بۆ هەتا هەتایە مەحاڵە و ڕۆژێک دێت مێژوو دووبارە دەبێتەوە و وەکوو چۆن خاچپەرستەکان بە سەر شۆڕێ گەڕانەوە بۆ فەرەنسا و ئیسپانیا ئەوانیش بە هەمان شێوە دەچنەوە، ئەوەی شایەنی باسە چەندەها نووسەر و مێژوونووسی جـ.ـوولەکە خۆیان تەرخان کردووە بە لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە لە مێژووی هەڵمەتی خاچپەرستەکان و چەندەها کتێب و بەرهەمیان نووسیووە، وەکوو «جۆشوا پراوەر» بە مەبەستی ئەوەی ئەو هەڵانەی لە کاتی هەڵمەتی خاچپەرستیدا ڕووی داوە دووبارە نەبێتەوە و هەمان دەرئەنجامی ئەوانیان نەبێت چونکە ئەمەش درێژەی هەڵمەتی خاچپەرستییە، ئەگەرچی لە ناوەڕۆکدا زایۆنی بن، بەڵام سپۆنسەر و مانەوە و گرێنتی ئابووری و سەربازییان لە ئەمریکا و رۆژئاواوە دێت.

لێرەوە بۆمان دەرەکەوێت کە جەنگ لە دژی فـ.ـەلـ.ـەستین و دەربەدەرکردن و ئاوارەکردنیان تەنیا جەنگی نێوان زایـ.ـۆنی و فـ.ـەلـ.ـەستین نییە، بەڵكوو جەنگی نێوان شارستانییەتی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتە بۆئەوەی وەکوو سەردەمی خاچپەرستان بتوانن پشتوێنێكی نامۆ دروست بکەن لەسەر کەناراوە ستراتیژییەکانی شام، بە تایبەتیش دڵی جیهانی ئیسلامی کە قودس و فـ.ـەلـ.ـەستینە، بۆیە دەبینین ستراتیژ و پیلانی ڕۆژئاوا لە دەوری دەوڵەتانی دەوروبەری فـ.ـەلـ.ـەستین دەسوڕێتەوە وەکوو لاوازکردنی سوریا و عێراق و لیبیا و جیهانی ئیسلامی بە گشتی، ئەمیش بە دوو هەنگاو:
1- بە سیاسەتی (divide And conquer) واتە بەش بەشیان بکە و داگیریان بکە، ئەمە پلانێکی ڕۆمانی کۆنە لە مێژەوە بەکار هاتووە و زۆرترین ڕەنگدانەوەی لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیدا بووە، پاش دەوڵەتی عوسمانی؛ جیهان ئیسلامی دابەش بوو بەسەر ٢٤ دەوڵەتدا و بە تایبەت پاش دابەشبوونی سنوورەکانی سایکس بیکۆ و بوون بە ئەمری واقع کە ئەم دابەشبوونەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ لاوازبوونی جیهانی ئیسلامی.

2- سیاسەتی (give war a chance) کە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە بەکار هاتووە و ئێستاش ئەمریکا سەرە ڕمی ئەم سیاسەتەیە، مانای ڕستەکە  پێچەوانەی دەستەواژەی بەناوبانگە کە دەڵێت: "(give peace a chance) با چانسێک بدەین بە ئاشتی." کە لێرەدا بە پێچەوانەوە، ناوەڕۆکی ئەم سیاسەتە ئەوەیە کە هاوکێشەی سیاسی لەو دەوڵەتانەی بە ئامانجی ئەم سیاسەتە دەگیرێن هیچ کات سەقامگیرییەکی سیاسی تێدا ڕوو نادات، وای لێ دەکرێت بەردەوام دوو لایەنی سیاسی سەربازی هەبن لە وڵاتەکەدا بجەنگن لە دژی یەک بە شێوەیەکی بەردەوام، بۆ نموونە لیبیا؛ ئەمریکا هێشتی پایتەختەکەی بگیرێت، بەڵام لە بەرانبەردا لایەنێكی دیکەشی پرچەک کردووە تاوەکوو ئەو دەوڵەتە بەردەوام لە خوێنبەربوونی ئابووری و مرۆییدا بێت، بە هەمان شێوە بۆ یەمەن و سووریا، بەم جۆرە دەوروبەری کیانی زایـ.ـۆنی دەخرێتە ناو ناسەقامگیرییەوە تاوەکوو کەشوهەوایەکی سیاسی گونجاو بۆ کیانی زایـ.ـۆنی دابمەزرێت.

بەڵام وەکوو موسڵمان پێویستە درک بەوە بکەین کە وەکوو چۆن دەیان دەوڵەتی زەبەلاحی ئەورووپی کە مەوجیان دەدا لە ژێر ئاڵی پاپەوی وەکوو شکستان هێنا لە مانەوە و داگیرکردنی شام و قودس بە هەمان شێوە ئەم کیانە نامۆیە دروست کراوە تێک دەشكێت، چونکە کیانە نامۆکان کە بێگانەن بە سروشتی ناوچەکە ناتوانن لە دوور مەودادا جێگە بۆ خۆیان دروست دەکەن.

ئەم خاکە موبارەکە تێکەڵی رۆح و هەناوی جیهانی ئیسلامییە، وەکوو فەرەزدەق دەڵێت: 
هَذا الَّذي تَعرِفُ البَطحاءُ وَطأَتَهُ
وَالبَيتُ يَعرِفُهُ وَالحِلُّ وَالحَرَمُ
ئەم خاکە تێکەڵی گۆشت و خوێنی موسڵمان بووە، لێک جودا نابنەوە.

سەرمەد فوئاد

9/2/2025 2:18:23 PM