وەزارەتی جەنگ بۆ ئەوان و بەرگرییش بۆ ئێمە!

وەزارەتی جەنگ بۆ ئەوان و بەرگرییش بۆ ئێمە!


 ترەمپ بڕیاری گۆڕینی ناوی «وەزارەتی بەرگریی ئەمریکی»ـی دا بۆ «وەزارەتی جەنگ». بەپێی لێدوانەکانی وەزیرەکەیشی بێت، لەمەودوا؛ ئەمریکا ڕێکار و پەیڕەوێکی توندتر دەگرێتە بەر و، هەر لە بەرگریدا نامێنێتەوە و دەچێتە سەر شێوازێکی هێرشبەرانە.


وەک بڵێیت تا ئێستا ئەم وەزارەتە و مەکینەی جەنگی ئەمریکی، گوڵ و نوقڵی بەخشیبێتەوە و خەریکی ئاشتی و ئاشتەوایی بێت! یان وەک بڵێیت ئەم وڵاتە کەم چەک و ژەهری بڵاو کردبێتەوە و دابەشی کردبێت و، هەزاران تەن مووشەکی نەناردبێت بۆ ژن و منداڵکوشتن.


بەڵام لەوە خۆشتر ئەوەیە، هەر ڕۆژئاوا و ئەمریکا بە تایبەت، ناوی چەندین وەزارەتیان بە وڵاتانی موسڵمان گۆڕی؛ وەزارەتی جەنگ و جیهاد بۆ وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئەوقافی ئیسلامی بۆ وەزارەتی کاروباری ئایینی و کەمینەکان، جیا لە گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن و دەستکاریکردنی پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ئایینی بە ناوی پێکەوەژیان و بەهای ساختەوە.


بەڵام ئێستا، خودی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەرەو پەیڕەوێکی توندتر و خوێناویتر دەڕۆن.


#ئاستانە_Astana

 

9/10/2025 8:46:49 AM