داوایەک لە سەنگەری حەقەوە
داوایەک لە سەنگەری حەقەوە
دوێنێ پاڵەوانانی غـ.ـەززە بە زمانی شیرینی کوردی داوایەکی سادەیان لە هەموو گەلانی موسڵمان کرد، وەک بڵێیت گەر توانا و دەسەڵاتی سەرخستنتان نەبێت، خۆ دەتوانن ئەمە بکەن!
ئەویش دوو ڕکات شەونوێژی شەوی جومعە لەبەر قاپی خوا و سەد جار خوێندنی {لَا إِلَهَ إِلا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ،
لَا إِلَهَ إِلا الله رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ} بەنیەت و پاڕانەوەی سەرخستنی خوشک و براکانمان لەوێ.
ئەمە سادەترین و کەمترین شتێکە کە لەسەر ئێمە واجب بێت؛ ئەڵبەتە ئەمە سوننەتێکی لەیادکراوی پێشینانی ئوممەتە کە لەکاتی غەزا و جیهاددا کۆمەڵێکیان بە تایبەت دادەنا کە تەنیا دوعا و پاڕانەوە بکەن بۆ سەرخستنی ئیمانداران، ئێستا وەک هەمیشە موجاهیدانی غـ.ـەززە ئەو سوننەتەشیان بۆ زیندوو کردینەوە.
داواکارین پەروەردگار مەدەدی خۆی بۆ برایان بنێرێت و دەستی کۆمەکی خۆی نەبڕێت لێیان و ترسیان بخاتە نێو دڵی دوژمنەوە.
#ئاستانە_Astana