دەزانیت، شتانێکی ناخۆش ڕوو دەدەن...
"دەزانیت، شتانێکی ناخۆش ڕوو دەدەن... ٣٣ کاتژمێر نزام کرد کە تاوانکارەکە یەکێک نەبێت لە ئێمە، یەکێک بووایە لە وڵاتێکی تر، یان هەرێمێکی تر ... بەداخەوە ئەو نزایە وەڵام نەدرایەوە."
ئەمە قسەی حاکمی ویلایەتی یۆتای ئەمریکییە، دوای دەستگیرکردنی بکوژەکەی چارلی، کە چاوەڕوان دەکرا لە وڵات و ڕەگەز و ئایینێکی تر بێت، بەڵام لە کۆتاییدا کەسێکی سپیپێست دەرچوو لە خێزانێکی ڕاستڕۆی کۆمارییەکان، کە زۆر دوور بوو لەوەی پێشبینی دەکرا.
جەنابی حاکم چاوی پڕ ئاو بووە و دەڵێت بە درێژایی ٣٠ کاتژمێرە نزا دەکەم کە خوایە ئەم بکوژە لەگەڵ و وڵاتێکی تر بێت، یان لانی کەم لە ویلایەتێکی ترەوە هاتبێت. بۆچی؟ بۆئەوەی خۆی و حیزبەکەی دونیا سەراوژێر بکەن و، خۆیان بەسەر پەنابەر، موسڵمان و هاوسۆزانی غـ.ـەززەدا لەو وڵاتە گیڤ بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە وەک خۆی دەڵێت، نزاکەی قبووڵ نەبوو.
سەرەڕای ئەم دڵتەنگی و ناسۆرە، هێشتا جەنابی حاکم لێی تێک ناچێت و بڵێت ئەمە "ڕووداوێکی تیرۆریستی"یە، بەڵکوو تەنیا دەڵێت: "ڕووداوی ناخۆش"، چونکە "تیرۆریستبوون" مەرجی موسڵمانبوونی لەگەڵە.
ئەمەش کۆتا هەواڵی کەشوهەوای ڕەگەزپەرستیی ئەمریکا.
#ئاستانە_Astana